سەرەتا لە نزیکترین ناوەندی ناوچەیی نیشتەجێ دەکرێیت، بینایەک کە لیژنەی لێپرسینەوەی گشتیی کۆچ (GII، یان IGI بە زمانی ڕۆمانی) بەڕێوەی دەبات.

نەخشەی ناوەندە ناوچەییەکانسەردانی نەخشەی هەموو ناوەندە ناوچەییەکان بکە.

ئایا دەتوانم ناوەندێکی ناوچەیی هەڵبژێرم کە دەمەوێت لەوێ بمێنمەوە؟

تۆ ناتوانیت ئەو ناوەندە هەڵبژێریت کە دەتەوێت تێدا بمێنیتەوە. ئەمە لەبەر ئەوەیە کە وڵاتی ڕۆمانیا پەناخوازان لە نێوان هەموو ناوەندە ناوچەییەکان دابەش دەکات بۆ ئەوەی دڵنیا بێت لەوەی کە داوای پەنابەریەکان بە خێرایی زیاتر لێک دەدرێنەوە. هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە کە دەسبەجێ دوای گەیشتن بگوازیتەوە بۆ ناوەندێکی دیکە لە ڕۆمانیا، لە شارێکی دیکە و ناوچەکە. چەندین NGO لە هەر ناوەند کار دەکەن و دەتوانن زانیاری، ڕاوێژ و یارمەتی پێشکەشی تۆ بکەن. 

زۆر گرنگە کە لەبیرت بێ کە ئەو ناوەندەی بۆ تۆ دیاری کراوە تەنها لایەنێکی بەرپرسیاری لێکدانەوەی داوای پەنابەری تۆیە.

هەرچەند، بەپێی تەمەنی تۆ، لەوانەیە لە ناوەندێکی تایبەت نیشتەجێ بکرێیت کە تەنها منداڵان و تازەلاوان لەوێ دەژین. بەبێ لەبەرچاوگرتنی شوێنی مانەوەت، دەبێت ڕێز لە ڕیسا تایبەتەکان بگریت، ئەم ڕێسایانە بۆ دڵنیابوون لە بێمەترسی‌بوونی تۆیە، نەک سنووردارکردنت! هەروەها تۆ دەتوانیت لە هەندێ چالاکی تایبەت بە منداڵان و تازەلاوان دا بەشداری بکەیت. ئەگەر پێداویستی تایبەت یان هەرچەشنە کێشەیەکت لەگەڵ گەورەساڵان/منداڵگەلێک کە لەوێ نێشتەجێن هەیە، پێویستە نەترسیت و ئەمە لەگەڵ نوێنەری یاسایی، GII/IGI یان  NGO باس بکەیت. لەبیرت بێت ئەمنیەت و ئارامیی تۆ گرنگترین شتە.  

ئەگەر تەمەنم کەمتر لە 16 ساڵ بێت لەکوێ دەمێنمەوە؟

ئەگەر تەمەنت کەمترە لە 16 ساڵ و هیچ ئەندامێکی خێزانیت لەگەڵ دا نەبێت، ئەوا لە ناوەندێکی تایبەت بە منداڵان و تازەلاوان نیشتەجێ دەکرێیت. بەڕێوەبەری ئەم ناوەندە بەرپرسیاری ئەمنیەت و باشبژیوی تۆیە کاتێک کە لەوێ دای. هەرچەند، لەوانەیە کەسێکی دیکە بەردەوام لە دیمانەی پەنابەری و هەنگاوەکانی دیکەی پڕۆسەی پەنابەری دا نوێنەرایەتیت بکات. لە هەلومەرجی تایبەت دا، لەوانەیە لە ناوەندی ناوەچەیی دا بمێنیتەوە تەنانەت ئەگەر تۆ کەمتر لە 16 ساڵ بیت، بۆ نموونە ئەگەر تۆ لەگەڵ خۆشک‌وبرا گەورەتر یان کەسوکارێکی دیکە دات کە دەتوانێت بە شێوازێکی باش چاودێریت لێوە بکات.

ئەگەر تەمەنم زیاتر لە  16 ساڵ بێت دەبێت لە کوێ بمێنمەوە؟

ئەگەر تەمەنت زیاترە لە 16 ساڵ، دەتوانیت هەڵیبژێریت کە لە ناوەندی ناوچەیی بمێنیتەوە یان بگوازیتەوە بۆ ناوەندێکی ناوچەیی تایبەت بە منداڵان و تازەلاوان. دەتوانیت کلیک بکەیت لێرەبۆ ئەوەی هەندێ زانیاری گشتی دەربارەی ژیان لە ناوەندی ناوەچەیی بخوێنیتەوە.