پوختە: تۆ داوایەکی پەنابەریت پێشکەش کردووە و وەک پەناخوازێک لە ڕۆمانیای دیتە هەژمار. پڕۆسەی پەنابەری پێک دێت لە چەندین هەنگاو، کە وردەکاریەکەی لەم بەشە دا هاتووە.
دوای پێشکەشکردنی داوای پەنابەری چی ڕوو دەدات؟
لیژنەی لێپرسینەوەی گشتیی کۆچ داوای پەنابەری تۆ ئێستا لێک دەدرێتەوە، لە ناوەندی ناوچەیی شوێنێک کە بۆ تۆ تەرخان کراوە (بە شێوەی فەرمی ناوەندی ناوچەیی تایبەت بە نیشتەجێکردن و پڕۆسەی پەناخوازی) لەوانەیە کەسانی دیکە بە ناوی “IGI” یان “ئیدارەی کۆچبەری” بانگ لە لیژنەی لێپرسینەوەی گشتی کۆچ بکەن.
بەپێی هەلومەرجی تۆ، لەوانەیە ڕێبازی جیاجیا بگیردرێتە بەر: تۆ دەتوانیت زانیاری دیکە لە بەشەکانی دیکەیش دا بدۆزیتەوە.
چ کەسێک دەتوانێت لە ماوەی پڕۆسەی پەناخوازی دا یارمەتیم بدات.
تۆ مافی ئەوەت هەیە دامەزراوەی ناحکوومی (NGO، یان ONG بە زمانی ڕۆمانی) بەلاش یارمەتیت بدات و ڕێنمایی بکات، هەرکات بتەوێت دەتوانیت پەیوەندی بە UNHCR بکەیت. هەروەها دەتوانیت بە تێچووی خۆت یارمەتی لە پارێزەرێک وەربگریت.
تکایە دەسبەجێ دوای ئەوەی کە داوای پەنابەریت کرد، داوای ڕێنمایی و زانیاری بکە، بۆ ئەوەی لە دواماوە و پڕۆسەگەلێک کە لە کەیسەکەی تۆ دا جێبەجێ دەکرێت تێبگەیت. لێرە کلیک بکە بۆ دۆزینەوەی زانیاری پەیوەندیکردن بە دامەزاروەگەلێک کە دەتوانن یارمەتیت بدەن.
ئایا پڕۆسەکە هیچ تێچوویەکی هەیە؟
لێكدانەوەی پەنابەری تێچوویەکی نیە. چاوەڕێ ناکرێت هیچ باجێکی کارگێڕی یان تێچوویەک لە هەر قۆناغێک بدەی بۆ ئەوەی داوای پەنابەریەکەت لێک بدرێتەوە.
ئەگەر ڕای خۆم گۆڕی دەتوانم پڕۆسەکە کۆتایی پێبێنم؟
هەرکات بتەوێت دەتوانیت پڕۆسەکە دەست پێبکەیتەوە. ئەو دامەزراوانەی ڕاوێژکاریی یاسایی دابین دەکەن دەتوانن ڕوونی بکەنەوە کە ئەم کارە چ ئەنجامێکی دەبێت.
ئەمانە هەنگاوەکانی پڕۆسەی پەنابەرین:
قۆناغی 1: ناو تۆمارکردن
قۆناغی 2: دیمانەی سەرەتایی
قۆناغی 3: دیمانە
قۆناغی 4: بڕیار