ئەگەر داواکەم ڕەت بکرێتەوە چی بکەم؟

ئەگەر مافی سکاڵاکردن لە دژی بڕیاری نەرێنی کە لە لیژنەی لێپرسینەوەی گشتیی کۆچ (GII, یان IGI ـی ڕۆمانی) دەردەکرێت، هەبێت. لەم حاڵەتە دا، تۆ دەچیت بۆ دادگا. پڕۆسەی دادگا لەوانەیە چەندین مانگ بخایەنێت. لەم ماوەیە دا، تۆ بەردەوام پەناخوازێکیت.

چۆن سکاڵایەک پێشکەش بکەم؟

دەبێت سکاڵاکی گونجاوی خۆت لە ماوەی 10 ڕۆژ دوای ئاگادارکردنەوە لە بڕیاری نەرێنی پێشکەش بکەیت، دەنا بڕیارەکە دەبێتە بڕیاری کۆتایی و تۆ چیتر ناتوانیت بیگۆڕیت.

سکاڵای گونجاو دەنێردرێت بۆ ناوەندی ناوچەیی کە بڕیارەکەی دەرکردووە یان دادگای شیاوی ناوچەکە  Judecătorie”) لەگەڵ هەرچەشنە بەڵگەیەکی دیکە.. دوای ئەوە ئاگاداریەک لە دادگا وەردەگریت (بە زمانی ڕۆمانی “comunicare”) دەربارەی ڕۆژ و کاتێک کە دەبێت لە دادگا ئامادە بیت. مافی ئەوەت هەیە دادگا گوێ لە قسەکانت بگرێت و لە دانیشتنی دادگا دا وەرگێڕێکی زارەکیش ئامادە بێت. هەروەها ئەگەر زۆر کە پێویست بێت زۆرتر لە یەک جار لە دانیشتنی دادگا ئامادە بیت، بەر لەوەی بڕیار لە دادگا وەربگریت.       

هەروەها زۆر گرنگە کە لەو کاتەی کە بڕیاری نەرێنی لە دادگا وەردەگریت، پەیوەندی بکەیت بە دامەزراوەی ناحکوومیەوە بۆ ئەوەی لە ناوەندی ناوچەیی ڕێنمایی یاسایی بەلاش پێشکەش بکات، یان پارێزەرەێک بگریت، بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات سکاڵای گونجاو پێشکەش بکەیت. هەتا ڕۆژی کۆتایی چاوەڕێ مەبە! لێرە کلیک بکە بۆ دۆزینەوەی زانیاری پەیوەندیکردن بە دامەزاروەگەلێک کە دەتوانن یارمەتیت بدەن.

ئایا دەتوانم لە دادگا پارێزەرێکم هەبێت.

ئەگەر پارەی گرتنی پارێزەرت نیە، مافی ئەوەت هەیە داوا لە دادگا بکەیت پارێزەرێکی ناونووسینگەیی بەلاشت بۆ تەرخان بکات. NGO یارمەتی یاسایی پێشکەش دەکات کە دەتوانێت یارمەتی بدات داوای ئەم پارێزەرە بکەیت، لە هەندێ حاڵەت دا دەتوانێت پارێزەر بۆ تۆ دابین بکات. لەبیرت بێ کە بەردەوام لەگەڵ پارێزەرەکەت پەیوەندیت هەبێت.

دوای ئەوەی کە یەکەم سکاڵای خۆم کرد چی ڕوو دەدات؟

بڕیاری دادگای یەکەم بە تۆ ڕادەگەیەنرێت. ئەگەر دادگا بڕیار بدات جۆرێک پاراستن ببەخشێت بە تۆ، ئەوا GII/IGI لەوانەیە سکاڵا دژی بکات و  داوای بەڕێوەچوونی دادگای دووەم بکات (بە زمانی ڕۆمانی Tribunal).

ئەگەر بڕیاری دادگای یەکەم نەرێنی بوو، ئەوا تۆ مافیت هەیە داوای دووبارەناردنەوە بۆ دادگا لە ماوەی 5 ڕۆژ دوای دەرکردنی بڕیار بکەیت؛ دەنا بڕیارەکە دەبێت بڕیاری کۆتایی. دواتر دەبێت بە ناردنی نامەی هۆکاری قایلنەبوونی تۆ بە بڕیاری نەرێنی دادگای یەکەم داوای دووبارەناردنەوە بکەیت.

دەبێت لە هەر دانیشتنێکی دادگا ئامادە بیت و پارێزەرێکیشت هەبێت. ئەگەر پارەی گرتنی پارێزەرت نیە، مافی ئەوەت هەیە داوا لە دادگا بکەیت پارێزەرێکی ناونووسینگەیی بەلاشت بۆ تەرخان بکات، یان لە حاڵەتی تایبەت دا، NGO دەتوانێت پارێزەر پێشنیار بکات.

ئەو بڕیارەی کە دادگا دەری دەکات کۆتاییە و هەڵناوەشێتەوە، بەو واتایە کە ناگۆڕدرێت، و تۆ دەبێت ڕۆمانیا بەجێ بهێڵیت.

گرنگ: ئەم هەنگاوانەی کە لە سەرەوە باس کرا، بۆ پڕۆسەی پەنابەریی ئاساییە. هەنگاوەکانی دیکە و دوامۆڵەتەکانی دیکە دەگیردرێتە بەر ئەگەر  داواکەی تۆ لە “پڕۆسەی خێرا” یان لەسەر سنوور ڕەت بکرێتەوە. بۆ وەدەستخستنی زانیاری زیاتر سەردانی خوارەوە بکە.

لە “پڕۆسە خێرا” یان “پڕۆسەی سنوور” ڕەت کراوەتەوە.

ئەگەر داوای پەنابەریەکەت لە پڕۆسەی خێرا ڕەت کرابێتەوە یان داواکەت لە پڕۆسەی سنوور دا لێک‌درابێتەوە، ئەوا مافت هەیە لەماوەی 7 ڕۆژ دوای ئاگادارکرانەوە لە بڕیاری نەرێنی سکاڵا پێشکەش بکەیت. ئەو بڕیارەی کە ئەو بڕیارەی کە دادگای یەکەم (بە زمانی ڕۆمانی: Judecătorie) دەریدەکات کۆتاییە و هەڵناوەشێتەوە، بەو واتایە کە ناگۆڕدرێت.

هەروەها زۆر گرنگە کە لەو کاتەی کە بڕیاری نەرێنی لە دادگا وەردەگریت، پەیوەندی بکەیت بە دامەزراوەی ناحکوومیەوە بۆ ئەوەی ڕێنمایی یاسایی بەلاش پێشکەش بکات، یان پارێزەرەێک بگریت، بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات سکاڵای گونجاو پێشکەش بکەیت. هەتا ڕۆژی کۆتایی چاوەڕێ مەبە! لێرە کلیک بکە بۆ دۆزینەوەی زانیاری پەیوەندیکردن بە دامەزاروەگەلێک کە دەتوانن یارمەتیت بدەن.

دوای ئەوەی بڕیاری نەرێنی کۆتاییم وەرگرت چی ڕوو دەدات؟

ئەگەر بڕیاری نەرێنی کۆتاییت وەرگرت، دەبێت خاکی ڕۆمانیا لە ماوەی خشتەی دیاریکراو لە ئاگادارینامەکە بەجێ بهێڵیت (بۆ نموونە15 ڕۆژ ئەگەر لە پڕۆسەی ئاسایی دا ڕەت کرابێتەوە).  هەروەها دەتوانیت ڕێنمایی دەربارەی ئەو بژاردە جێنشینانە ڕێنمایی وەربگریت کە لە بەردەست دان، کە لە خوارەوە باس کراوە.

ئەگەر داواکاریەکەم لە ئەنجام دا ڕەت بکرێتەوە چ بژاردەگەلێکم دەبێت؟

گەڕانەوەی دڵبخواز

ئەگەر ناچار بیت ڕۆمانیا بەجێ بهێڵیت، بەڵام پارەت بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەی خۆت نەبێت، ئەوا دەتوانیت “یارمەتی مرۆیی گەڕانەوەی دڵبخواز” وەربگریت. ئەمە بژاردەیەکی جێنشینە بۆ دەرکردنی ناچاری لە ڕۆمانیا، و بۆ شارومەندنی وڵاتانی دەرەوەی یەکیەتی ئەورووپی لە بەردەست دایە. دامەزراوەی نێونەتەوەیی کۆچ، بە هاوکاری حکوومەتی ڕۆمانی یارمەتی ئەم پڕۆسەیە دەدات.

دەسگەیشتن بە پڕۆسەی نوێ پەنابەری

ئەگەر لە کۆتایی دا داوای پەنابەریەکەت ڕەت کرایەوە، ئەوا دەتوانیت دەستت بە پڕۆسەی نوێی پەنابەری بگات. وەها داواکاریەک پەسەند دەکرێت ئەگەر تۆ هۆکاری نوێت بۆ داوای پەنابەریکردن هەبێت. دەبێت زانیاری سەلمێنەر دەربارەی ئەم هۆکار نوێیانە پێشکەش بکەیت و بڵێی بۆچی هەتا ئێستە ئەمانەت پێشکەش نەکردووە (لە پڕۆسەکانی پەنابەری دیکە دا).

هەروەها دەسگەیشتن بە پڕۆسەی نوێی پەنابەری دەدرێت بە تۆ لە حاڵەتێک کە گۆڕانکاری سیاسی، کۆمەڵایەتی،سەربازیی یان یاسایی لە وڵاتەکەی خۆت ڕوو بدات کە لەوانەیە کار بکەنە سەر دۆخی تۆ و ئەمانە دوای ڕەتکردنەوی دوایین داوای پەنابەری تۆ ڕوویان دابێت. لە هەمان کات دا، دەبێت بە جیا داوای مۆڵەتی مانەوە لە خاکی ڕۆمانیا بکەیت.

ئەگەر داواکاریەکەت پەسەند بکرێت، ئەوا دەچیتە پڕۆسەی نوێ پەنابەری کە هەمان هەنگاوەکانی پێشوو وەک دوایین داوای پەنابەریت دەگیردرێتە بەر.

Toleration

لێبوردن

ئەگەر دوایین داواکاری/داواکاریەکانی پەنابەریت ڕەت کرابێتەوە، ئەگەر ئەوە هەیە داوای چاوپۆشیت لێ‌بکرێت.

چاوپۆشی بە کەسێک دەدرێت کە مافی مانەوەی لە ڕۆمانیا نەێت، بەڵام بە هەندێ هۆکاری گونجاو نەتوانێت کە گرێدراو بەو نیە نەتوانێت لە ڕۆمانیا بچێتە دەرەوە.

هەنگاوی یەکەم پێشکەشکردنی داوای چاوپۆشی لیژنەی لێپرسینەوەی گشتی کۆچە. ئەگەر پەسەند بکرێت، مۆڵەتت پێ‌دەدرێت بۆ ماوەی 6 مانگ لە ڕۆمانیا بمێنیتەوە، بە بەرپرسیارەتی ناوبەناو بۆ دەسەڵاتداران بۆ وەگرتنی ڤیزای نوێ. مۆڵەتی مانەوە بۆ هەرێم/ناوچەیەکی تایبەت لە ڕۆمانیا و هەرچەشنە گۆڕانکاریەک لە نیشتەجێبوون دەبێت ڕابگەیێندرێت بە دەسەڵاتداران.

ئەم حاڵەتە کاتیە، و چارەسەرێکی باش بۆ داهاتوو هەژمار ناکرێت.