پوختە: دوای دیمانەکە تۆ بڕیاری لیژنەی لێپرسینەوەی گشتیی کۆچ (GII, یان IGI ـی ڕۆمانی) وەردەگریت کە پێت دەڵێت ئایا تۆ جۆرێک لە پاراستنت لە ڕۆمانیا وەرگرتووە یان نا (دۆخی پەنابەری یان بڕی یارمەتی تەواوکەری پاراستن) یان ئایا داوای پەنابەریەتیەکەت ڕەت کراوەتەوە. بڕیارەکە بەو پێی دەبێت کە لە دیمانەکە دا چ باس کرابێت ، ئەو بەڵگانە و ئەو زانیاریانەی کە تۆ دەربارەی وڵاتی خۆت پێشکەشت کردووە.  

کەی بڕیار وەردەگرم؟

بە گشتی، دەبێت 3-2 مانگ دوای ئەوەی داوای پەنابەریت پێشکەش کرد بڕیاری خۆت وەربگریت.   لە هەندێ هەلومەرج دا، لەوانەیە زیاتر بخایێنێت (بۆ نموونە لەوانەیە پێویست بێت دووبارە وادەی چاوپێکەوتن دابنرێت یان داوای دیمانەی دووەم لە تۆ بکرێت بۆ ئەوەی هەندێ وردەکاری ڕوون بکرێتەوە).

چۆن بزانم ئایا پاراستن وەردەگرم یان نا؟

تۆ زانیاری لەسەر بڕیارەکە وەردەگریت بەو زمانەی کە لێی تێدەگەیت. هەرچەند ئەو کۆپیانەی کە تۆ لە بەڵگەکان وەریدەگریت بە زمانی ڕۆمانیە.  پارێزەر یان ڕاوێژکاری NGO دەتوانێت ناوەڕۆکی بەڵگەکان ڕوون بکاتەوە. دەکرێت بڕیارەکە لەگەڵ پارێز یان NGOـیەک کە لە ماوەی پڕۆسەی پەنابەری دا یارمەتیت دەدات باس بکرێت، بەڵام تەنها ئەگەر لە پێشا داوای ئەم شتە بکەیت.

بڕیارەکە چی دەربارەی داواکەی من دەڵێت؟

بڕیارەکە دەتوانێت ئەمانە بێت:

  1. دۆخی پەنابەری بداتە تۆ؛ یان
  2. پاراستنی تەواوکەر بداتە تۆ؛ یان
  3. داوای پەنابەریەکەت ڕەت بکاتەوە (بڕیاری نەرێنی).

لەسەر بەشەکانی خوارەوە کلیک بکە بۆ ئەوەی دەربارەی  هەر بڕیارێک زیاتر بخوێنیتەوە.