دیمانەیەک لەگەڵ کارمەندی لیژنەی لێپرسینەوەی گشتیی کۆچ (GII, یان IGI ـی ڕۆمانی) ڕێک دەخرێت، ئاساییانە چەند ڕۆژ دوای دیمانەی سەرەتایی. ڕۆژی وادەی چاوپێکەوتنەکە لە پێشا بە تۆ دەوترێت. دیمانە قۆناغێکی زۆر گرنگ لە پڕۆسەی پەنابەری دا یە. دەبێت لەوێ دا ئامادە بیت؛ هەرچەند کارمەندی GII/IGI ناتوانێت لەسەر کەیسەکەی تۆ بڕیار بدات.

ئایا وەرگێڕ/وەرگێڕێکی زارەکیم لە ماوەی دیمانەکە دا دەبێت؟

دیمانەکە بە زمانی تۆ یان بەو زمانەی کە ڕاتگەیاندووە لێی تێدەگەیت بەڕێوە دەچیت. وەرگێڕ/وەرگێڕێکی زارەکی، بەلاش یارمەتیت دەدات. وەرگێڕی زارەکی تەنها بۆ وەرگێڕانی گفتوگۆکانی تۆ و کارمەندەکە لەوێیە.

ئەگەر نەتوانیت لەگەڵ وەرگێڕی زارەکی پەیوەندی بکەیت، لێی تێنەگەیت، یان گومانت هەبێت لە وەرگێڕانەکەی، ئەوا ئەمە بە کارمەندی GII/IGI بڵێ. تۆ دیمانەیەکی دیکەت لەگەڵ وەرگێڕێکی دیکە دەبێت.

چی لە من دەپرسرێت؟

لە ماوەی دیمانەکە دا، کارمەندەکە هەندێ پرسیارت لێ‌دەپرسێت دەربارەی ئەوەی کە بۆچی وڵاتەکەی خۆت بەجێ هێشتووە و چی ڕوو دەدات ئەگەر بگەڕیتەوە بۆ ئەوێ. پێویستە بە وردی (بە دیققەت) بڵێی چیت بەسەر هاتوو و ئەو مەترسیەی لێی دەترسی چیە. لەوانەیە باسکردنی هەندێ ئەزموونەکان دژوار بێت، بەڵام زۆر گرنگە کە ڕاستگۆ بیت و هەلومەرجی خۆت دروست باس بکەیت و هەرچەشنە جیاوازیەک لە لێدوانەکەت ڕوون بکەیتەوە.

ئایا وەڵامەکانم بە نووسراوی تۆمار دەکرێن؟

کارمەندەکە هەموو وەڵامەکان و هەموو ئەو وەڵامانەی تۆ دەیدەیت دەنووسێت. هەموو زانیاریەکان بە نهێنی دەمێننەوە.

لە کۆتایی دیمانەکە دا، وەرگێڕی زارەکی هەموو ئەو شتانەی کە کارمەندەکە نووسیویەتی وەریدەگەڕێنێتەوە. تۆ دەرفەتت هەر چەشنە هەڵەیەک چاک بکەیتەوە. ئەگەر ئەو شتانەی کە نووسراون پەسەند بکەیت، ئەوا هەر پەڕەیەکی یاداشتی دیمانەکە واژۆ دەکەیت و کۆپیەک لەو وەردەگریت. ئەگەر ڕازی نەبووی، داوا لە کارمەندەکە بکە شتەکە بگۆڕێت. لە کۆتایی دا، تەنها دوای ئەوەی کە کارمەندەکە و وەرگێڕەکە گۆڕانکاریەکان تەئید دەکەن لێدوانەکە واژۆ دەکەیت.

ئایا دەتوانم هەرچەشنە بەڵگەیەک پێشکەش بکەم؟

دەتوانیت هەر بەڵگە یان نووسراوێک کە یارمەتی ئیددعاکەت بکات پێشکەش بکەیت. پێویست ناکات بەڵگەکان بە زمانی ڕۆمانی بن، بەڵام پێویستە پەیوەندییان بە هۆکارەکانی پەنابەریەوە بێت.

دیمانەکە چەندە کات دەبات؟

دیمانەکە بەپێی هەر کەیس، ئەوپەڕی چەند کاتژمێر دەخایەنێت. ئەگەر ویستت پشوو وەربگریت، ئەوا بە کارمەندەکە بڵێ.

چ کەسێک دەتوانێت لە دیمانەی سەرەکی دا یارمەتیم بدات؟

تۆ مافی ئەوەت هەیە بەبێ بەرانبەر یارمەتی لە NGO یان UNHCR وەربگریت. ئەگەر بتەوێت یارمەتی لە NGO یان UNHCR وەربگریت، ئەوا داوا بکە. هەروەها دەتوانیت بە تێچووی خۆت یارمەتی لە پارێزەرێک وەربگریت. لە ماوەی دیمانەکە و هەروەها لە پێشا داوای ڕێنمایی و زانیاری‌پێدان دەربارەی چۆنیەتی ئەنجامدانی دیمانەکە و مافەکان و ئەرکەکانی خۆت بکە. لێرە کلیک بکە بۆ دۆزینەوەی وردەکاری پەیوەندیکردن بە دامەزاروەگەلێک کە دەتوانن یارمەتیت بدەن.