بەپێی هۆکارەکانی داوای پەنابەری کردن، دۆخی پەنابەری یان پاراستنی تەواوکەر وەردەگریت. ئەم فۆرمی پاراستنانە هەندێ مافی تایبەتت لە ڕۆمانیا پێ‌دەدەن.

بۆچی من دۆخی پەنابەریم وەرگرت؟

تۆ دۆخی پەنابەریت  لە ڕۆمانیا وەرگرت ئەگەر دیاری بکرێت کە لە مەترسی لێپێچینەوە لە وڵاتەکەی خۆت یان لەو وڵاتەی کە نیشتەجێی (لە حاڵەتێک کە کەسێکی بێ‌وڵات بیت) بە هۆی نەژاد، ئایین، نەتەوە، بیروباوەڕی سیاسیی، یان ڕاستیەک کە تۆ سەر بە گرووپێکی کۆمەڵایەتی تایبەتیت. 

بۆچی پاراستنی تەواوکەر وەردەگرم؟

تۆ پاراستنی تەواوکەر وەردەگریت ئەگەر بزانرێت کە مەرجەکان پەنابەریت نیە، لە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسیەکی جیددی دای، لەبەر ئەوەی سزای مەرگت بەسەر دا بسەپێنرێت یان سزای دیکەت بدرێت، یان ئەوەی کە دەترسیت ئەشکەنجە بدرێیت یان بە چەشنێکی دیکە خراپ ڕەفتارت لەگەڵ بکرێت، یان مەترسیەکی جیددی لەسەر ژیانت هەبێت یان لەبەر هەبوونی شەڕ و ئاڵۆزی لە وڵاتەکەت مەترسی جیابوونەوە لە بنەماڵەکەت هەبووە. 

ئایا پاراستن بۆ ماوەیەکی سنووردار وەردەگریت؟

تۆ بۆ ماوەیەکی نادیاری دۆخی پەنابەری یان پاراستنی تەواوکەر وەردەگریت، هەتا کاتێک کە هۆکاری پاراستنی وەرگیردراو نەمێنێت. تۆ مۆڵەتی مانەوەی کاتی وەردەگریت، و لەوانەیە بتوانیت نوێی بکەیتەوە.

من چ ماف و ئەرکگەلێکم هەیە؟

بەگشتی، هەندێ ماف و ئەرکت وەک شارومەندانی ڕۆمانیایی دەبێت (جگە لە مافی دەنگدان و هەندێ هەلومەرجی تایبەتی دیکە). بۆ نموونە، دەتوانیت کار بکەیت، بچیتە خوێندنگە و یارمەتی کۆمەڵایەتی وەربگریت. هەروەها دەبێت پابەندی هەموو ئەرکە یاساییەکان بیت کە شارومەندانی ڕۆمانیایی هەیانە، وەک دانی باج، بیمەی تەندروستی و بەرپرسیارەتی هەرچەشنە ڕەفتارێکی نەشیاو.

هەروەها پێشنیار دەکرێت، ناو تۆمار بەیت و چالاکانە بەشداری بکەیت لە بەرنامەی یەکخستنەوەی حکوومەت بۆ ئەوەی پاڵپشتی بکەیت لە یەکخستنی خۆت لە ڕۆمانیا. هەروەها ئەگەر لە کاتی خۆی دا ناو تۆمار نەکەیت، ناتوانیت سوود لە ئەم بەرنامە تایبەتە وەربگریت.    

دوای وەرگرتنی پاراستن دەبێت چی بکەم؟

دەسبەجێ پەیوەندی بکە بە کارمەندی یەکخستنەوە وNGOـگەلێک کە لە ناوەندی ناوچەیی کار دەکەن  بۆ ئەوەی لەسەر ماف و ئەرکەکان، چۆنیەتی دەسگەیشتن بە بەرنامەی یەکخستن و چۆنیەتی وەرگرتنی پاڵپشتی گفتوگۆ بکەن.

هەروەها دەتوانیت زانیاری زیاتر دەربارەی بەرنامەی یەکخستن و مافەکان لە ڕۆمانیا بە دەست بهێنیت بە سەردانی ماڵپەڕی “Romania e acasa” (https://www.romaniaeacasa.ro/) an ماڵپەڕی لیژنەی لێپرسینەوەی کۆچ بە ناونیشانی (http://igi.mai.gov.ro).

هەروەها دەتوانیت زانیاری زیاتر وەربگریت لەسەر”هەنگاوەانی یەکەمی من لە ڕۆمانیا – ڕێنمایی کرداری” (ئامادەکراو لەلایەن ئەنجومەنی نیشتمانیی ڕۆمانی بۆ کاروباری پەنابەران/CNRR)  (http://cnrr.ro)

ئایا دەتوانم سەفەر بکەم بۆ دەرەوەی ڕۆمانیا؟

دەتوانیت داوای بەڵگە/پاسپۆرتی سەفەر بکەیت، کە بۆ هەرکامێکیان دەبێت پارە بدەیت. بەڵگەکە بەپێی جۆری پاراستنێک کە تۆ وەریدەگریت جیاوازە (دۆخی پەنابەری یان پاراستنی تەواوکەر).

زۆربەی وڵاتانی ئەورووپی داوای ڤیزا لە پەنابەران ناکەن. هەرچەند، لە زۆربەی ئەو وڵاتانە پێویستە کەسانی خاوەن پاراستنی تەواوکەر ڤیزایان هەبێت. تەنانەت لە هەلومەرجێک کە پێویست بە ڤیزا نەکات، دەبێت پابەندی مەرجەکانی هاتنە ناو وڵاتێکی تایبەت بیت. بەرلە سەفەرکردن، هەمیشە سەردانی کۆنسوولی ئەو وڵاتە بکە کە دەتەوێت سەفەر بکەی یان بگوازیتەوە و هەلومەرجی چوونەناو وڵاتەکە بزانە، بۆ ئەوەی حاڵەتی نەخوازراو نەیێتە پێش.

ئایا دەتوانم خێزانەکەم بێنم بۆ ڕۆمانیا؟

ئەگەر لە ئەندامانی خێزانەکەت دابڕاویت، ئەوا دەتوانن بەپێی هەلومەرجی تایبەت بێن بۆ لای تۆ. دوو ڕێباز هەیە کە دەتوانێت یارمەتی پەنابەران و کەسانێک بدات کە پاراستنی تەواوکەریان هەیە بۆ ئەوەی دوای وەرگرتنی پاراستن لە ڕۆمانیا لەگەڵ خێزانەکانیان یەک بگرنەوە. بۆ هەر ڕێباز چەندین مەرجی تایبەت هەیە. 

دەتوانیت زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم ڕێبازانە لە نامیلکەی ئامادەکراوی ئەنجومەنی نیشتمانیی ڕۆمانی بۆ کاروباری پەنابەران/CNRR بدۆزیتەوە کە لێرە دا بەردەستە. (http://cnrr.ro) تکایە بۆ ڕاوێژکاری، پەیوەندی بکە بە ئەنجومەنی نیشتمانیی ڕۆمانی بۆ کاروباری پەنابەران.

ئایا دەتوانم دژ بە بڕیاری پێدانی پاراستنی تەواوکەر لە لایەن GII/IGI سکاڵا بکەم؟

بەڵێ مافی ئەوەت هەیە، دژ بەم بڕیارە لە دادگا سکاڵا بکەیت، ئەگەر پێت‌وایە دەبوایە بەپێی داواکەت پەنابەریت پێ‌بدرابایە.

ئەم هەنگاو و دوامۆڵەتانە بە هەمان شێوە سکاڵاکردن دژ بە بڕیاری نەرێنیە (سەردانی سەرەوە بکە). لەوانەیە دادگا بڕیار بدات کە: پاراستنی تەواوکەر بهێڵێتەوە؛ دۆخی پەنابەری بدات بە تۆ؛ یان هیچ جۆرە پاراستنێک نەدات بە تۆ. دەبێت بەردەوام پەناخواز بیت هەتا کاتێک پڕۆسەی دادگا یەکلایی دەبێتەوە. زۆر گرنگە کە پەیوەندی بە ڕاوێژکارێکی یاساییەوە بکەیت بۆ ئەوەی دەربارەی هەلومەرجی تایبەتی خۆت بەرلە بڕیاردەکردن قسە بکەیت.