ئەمە تەرخان کراوە بۆ کەسانێک کە کەمتر 18 ساڵن و بەبێ باوک‌ودایکیان هاتوونەتە ڕۆمانیا.

ئەگەر تەمەنت کەمترە لە 18 ساڵ، دەسەڵاتدارانی تۆ وەک منداڵ یان منداڵێکی بچووک لە قەڵەم دەدەن.. ئەگەر دایک‌وباوکت لەگەڵ دا نەببن،، تۆ وەک  منداڵێکی تەنها  یان منداڵێکی بچووکی تەنهادیتە هەژمار. 

تکایە تەمەنی خۆت ڕاست و دروست بڵێ، چونکە منداڵان و تازەلاوان جیاواز لەگەڵ گەورەساڵان هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دا دەکرێت.

چۆن داوای پەنابەری بکەم؟

ئەگەر لەو شتە دەترسیت کە لە وڵاتەکە ڕووی داوە یان لەوە دەترسیت کە ئەگەر بگەڕیتەوە ڕوو بدات، ئەوا مافت هەیە داوای”پەنابەری” یان “پاراستن” لە ڕۆمانیا بکەیت. ئەمە پێی دەڵێن “پەناخوازی”. تۆ ئەم مافەت هەیە، ئەگەر بە نایاساییش هاتبێتیتە ناو خاکی ڕۆمانیا، بەو واتایە بەڵگەی پێویستت پێ‌نەبێت. هەروەها دەتوانیت داوای پەنابەری بکەیت ئەگەر لەسەر سنوور بیت یان پێشتر لەناو خاکی ئەم وڵاتە دا بیت. بە ئەفسەری پۆلیسی سەر سنوور یان پۆلیسی ئاسایی بڵێ کە لە گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەی خۆت دەترسیت و دوای “پەنابەری” یان  “پاراستن”بکە.

لەو کاتەی کە داوای پەنابەری بە زارەکی یان نووسراو پێشکەش دەکەیت، بە “پەناخواز” هەژمار دەکرێیت. دوای ئەوەی کە لە ڕۆمانیا داوای پەنابەریت کرد، دەتوانیت لەو وڵاتە بمێنیتەوە هەتا بڕیار لەسەر کەیسەکەت دەدرێت. دەسەڵاتدارانی ڕۆمانی لەژێر ناوی لیژنەی لێکدانەوەی گشتیی کۆچبەری (لەوانەیە خەڵکی دیکە پێی بڵێن “IGI” یان “ئیدارەی کۆچ”) یەکێکە لە لایەنە بەرپرسیارانە لە لێکدانەوەی داوای پەنابەریەکەی تۆ، بەو واتایە ئەگەر تۆ پاراستن وەربگریت یان نا.

دوای پێشکەشکردنی داوای پەنابەریم چی ڕوو دەدات؟

دوای ئەوەی کە داوای پەنابەریت کرد، دەبردرێیت بۆ شوێنێکی بێ‌مەترسی. سەرەتا دەتبەنە ناوەندی ناوچەیی کە  لیژنەی لێپرسینەوی گشتیی کۆچ بەڕێوەی دەبات. لەوانەیە کەسانی دیکە بە “کەمپ” یان “ناوەندی وەرگرتن” ناوبیری بکەن.

دەبێت دەسبەجێ دوای گەیشتن بەوێ، ناو تۆمار بکەیت و بەڵگەی ناسینەوەی کاتی وەردەگریت. ئەگەر کەمتر لە 16 ساڵ بیت، ئەوا دەبێت لە ناوەندێکی تایبەت بە منداڵان و تازەلاوان نیشتەجێ بکرێیت، کەسانێک لەوێن کە لەگەڵ منداڵەکان دا کار دەکەن. ئەگینا لەوانەیە لە ناوەندی ناوچەیی بمێنیتەوە. 

نیشتەجێکردنزانیاری زیاتر دەربارەی ئەو شوێنەی کە دوای داوای پەنابەری لەوێ دەمێنیتەوە

مافەکانی من وەکوو منداڵێک چین؟

وەکوو منداڵێک تۆ هەندێ  مافی تایبەتت هەیە، وەک ڕۆیشتن بۆ خوێندنگە و پۆلەکانی زمانی ڕۆمان، و هەروەها وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی. کارمەندانی ناوەندی خۆجێی و کەسانێک کە لە ناوەندە ناحکوومیە جیاجیاکان کار دەکەن، لەوێن بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەن.  “NGO” (“ONG” بە زمانی ڕۆمانی) دامەزراوەیەکی کە پەیوەندیەکی بە حکوومەتەوە نیە. لێرە کلیک بکە بۆ دۆزینەوەی وردەکاری پەیوەندیکردن بە دامەزاروەگەلێکی ناحکوومی کە دەتوانن یارمەتیت بدەن. بۆ وەرگرتنی یارمەتی یان هەر زانیاریەک بەبێ ترس داوایان لێ‌بکە. هەموو ئەو شتانەی کە تۆ بەوانی دەڵێیت بە نهێنی دەمێنێتەوە.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر دەربارەی ماف و ئەرکە گشتیەکان کە هەموو پەناخوازان لە ڕۆمانیا هەیانە، لە خوارەوە کلیک بکە. 

ماف و ئەرکەکانزانیاری زیاتر دەربارەی ماف و ئەرکەکانی پەناخواز

کێ یارمەتیم ئەدات؟

ئەگەر منداڵێک بیت کە  بەبێ دایک‌وباوک سەفەر دەکەیت، ئەوا یارمەتی لە  “نوێنەرێکی یاسایی”، کە حکوومەت دابینی دەکات وەردەگریت. هەروەها ئەمە ڕوو دەدات کاتێک کە پێکەوە لەگەڵ ئەندامانی دیکەی گەورەساڵی خێزان دێن، بەڵام ئەوان باوک‌ودایکت نین. 

نوێنەری یاسایی لەماوەی پڕۆسەی پەنابەری دا یارمەتیت دەدات و لە کاتێک کە دەبێت لەگەڵ دەسەڵاتداران دا قسە بکەیت هاوڕێییت دەکات. مەترسە لەوەی کە دەربارەی کێشە و ترسەکانت لەگەڵ ئەو قسە بکەیت. ئەو لەوێیە بۆ ئەوەی دڵنیا بێت کە مافەکانی تۆ لە پڕۆسەی پەنابەری دا ڕێزی لێ‌دەگیردرێت و پێداویستی، ئارامیی، باش‌بژیوی و بیروڕای تۆ لەبەرچاو دەگیردرێن.

پڕۆسەی پەنابەری پێک دێت لە چەندین هەنگاو، و نوێنەری یاسایی تۆ و NGOـەکان لەماوەی ئەم پڕۆسەیە دا یارمەتیت دەدەن. بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم هەنگاوانە، لەسەر بەشەکانی داهاتوو کلیک بکە.

تکایە دەسبەجێ داوای ڕێنمایی و زانیاری بکە   لێرە  کلیک بکە بۆ دۆزینەوەی وردەکاری پەیوەندیکردن بە دامەزاروەگەلێک کە دەتوانن یارمەتیت بدەن

ئایا بەرپرسان تەمەنی من دەپرسن؟

ئەگەر دەسەڵاتداران گومانیان هەبێت لەوەی کە تۆ منداڵیت، پزیشکێک پشکنینت بۆ دەکات بۆ ئەوەی بزانێت تەمەنت چەندە. نیگەران مەبە ئەگەر ئەمە ڕووی دا، چونکە هیچ زیانێک بە تۆ ناگەیەنێت. پزیشکەکە هەندێ پێوەری جەستەیی لە بەرچاو دەگرێت بۆ ئەوەی دیاری بکات تەمەنت چەندە. ئەگەر بەم پڕۆسەیە هەست بە ئارامیی ناکەیت، تکایە بە نوێنەری یاسایی خۆت بڵێ. ئەگەر دەربکەوێت کە تەمەنت سەرتر لە 18 ساڵە، ئەوا وەک گەورەساڵێک مامەڵەت لەگەڵ دەکرێت.

ئەگەر دەربارەی تەمەنی ڕاستەقینەی خۆم درۆ بکەم چی ڕوو دەدات؟

ئەگەر منداڵ بیت و پێشتر ڕاتگەیاندبێت کە تەمەنت زیاتر لە 18 ساڵە، هێشتا هەر دەتوانیت تەمەنی ڕاستەقینەی خۆت بە بەرپرسان بڵێی. تکایە ئەمە بە زووترین کات ئەنجام بدە، چونکە ئەو کەسانەی کە بێ باوک‌ودایکیان هاتوون بۆ ئێرە چونکە  جیاواز هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دا دەکرێت.

بۆ نموونە ئەو گەورەساڵانەی بە شێوەی نایاسایی هاتوونەتە ڕۆمانیا (واتە بەبێ بەڵگەیەکی گونجاو) و نایانەوێت داوای پەنابەری بکەن لەوانەیە ببردرێن بۆ ناوەندێکی داخراو (کە پێی دەوترێت ناوەندی بەندی گشتیی) بۆ ئەوەی لە ڕۆمانیا دەربکرێن. ئەگەر خۆت لە وەها حاڵەتێک دا دەبینیت، هێشتا هەر دەتوانیت تەمەنی ڕاستەقینەی خۆت بە پۆلییس بڵێیت. هەروەها دەتوانیت داوای پەنابەری بکەیت، ئەگەر دەترسیت لەو شتەی کە لە وڵاتەکەی خۆت بۆت ڕوو بدات، یان ئەگەر بگەڕێیتەوە ئەگەری ڕوودانی هەیە. ئەگەر هیچ بەڵگەیەکت پێ‌نەبێت کە تەمەنی ڕاستەقینەت نیشان بدات، لەوانەیە پزیشکێک یەکەمجار پشکنینت بۆ بکات بۆ ئەوەی بزانێت تەمەنت چەندە. ئەگەر دەرئەنجامەکە نیشان بدات کە تۆ منداڵیت، ئەوا لە ناوەندی داخراو دەبرێیتە دەرەوە. ئەگەر دەربکەوێت کە تەمەنت سەرتر لە 18 ساڵە، ئەوا وەک گەورەساڵێک مامەڵەت لەگەڵ دەکرێت.

دەتوانیت زانیاری زیاتر دەربارەی منداڵانی تەنها لە نامیلکەی خوارەوە بدۆزیتەوە (کە ئەنجومەنی نیشتمانی ڕۆمانیا بۆ کاروباری پەنابەران/CNRR ئامادەی کردووە):

نامیلکەی منداڵانی تەنهانامیلکەیەکی کتێبی بۆ منداڵگەلێکی تەنها کە  داوای پاراستنی نێونەتەوەیی لە ڕۆمانیا دەکەن.