پڕۆسەی پەنابەری بۆ منداڵانی تەنها بریتیە لە چەندین هەنگاو و نوێنەری یاسایی و چەندین دامەزراوەی ناحکوومیش لە میانەی ئەم پڕۆسەیە دا یارمەتیت دەدەن. 

تکایە دەسبەجێ داوای ڕێنمایی و زانیاری بکە کلیک بکە لێرە بۆ ئەوەی زانیاری پەیوەندیکردن بە دامەزراوەگلێک کە دەتوانن  یارمەتیت بدەن پەیدا بکەیت. بۆ خوێندنەوەی زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم هەنگاوانە، کلیک بکە سەر بەشگەلی داهاتوو.

قۆناغی 1: ناو تۆمارکردن

لە کوێ ناو تۆمار بکەم؟

دوای ئەوەی کە لە ڕۆمانیا داوای پەنابەری دەکەیت، سەرەتا دەبردرێیت بۆ ناوەندی ناوچەیی کە لیژنەی لێپرسینەوەی گشتیی کۆچ (GII، یان  IGI بە زمانی ڕۆمانی) بەڕێوەی دەبات. دەسبەجێ دوای ئەوەی کە گەیشتیت دەبێت ناو تۆمار بکەیت.

چۆن دەبێ ناو تۆمار بکەم؟

کارمەندێکی GII/IGI چاوی بە تۆ دەکەوێت کە هەندێ زانیاری تاکەکەسیت دەربارەی خۆی، وەک ناو، وڵاتەکەت، ڕۆژی لەدایکبوون، ئایین، زمان، نەتەوە، ڕێگای سەفەر لێت‌ دەپرسێت.

لەبیرت بێ کە زۆر ڕاستیەکان دەربارەی تەمەنی خۆت بڵێی، چونکە منداڵان و گەورەساڵان بەشێوەیەکی جیا مامەڵەیان لەگەڵ دا دەکرێت. ئەگەر هەر بەڵگەیەکت هەیە کە تەمەنت نیشان دەدات، لەگەڵ کارمەندەکە هاوبەشی بکە.

کاتێک کە تۆ نا تۆمار دەکەیت، وەرگێڕێک لەوێ ئامادە دەبێت. تکایە هەرچەشنە پێداویستیەکی خۆت بڵێ، بۆ ئەوەی بە زووترین کات پاڵپشتیی گونجاو وەربگریت.

کارمەندەکە وێنە و پەنجەمۆرت لێ‌دەگرێت (وێنەی پەنجەکانت). ڕەنگە ئەمە یەکەم جار نەبێت کە پەنجەمۆرت لێ‌وەردەگیردرێت، بەڵکوو بەرپرسەکان ڕێبازی جیاجیایان هەیە. زۆر گرنگە کە هەوڵ نەدەیت لە ڕۆمانیا هەڵبیت. ئەگەر وڵاتی ڕۆمانیا بەجێ بهێڵیت بۆ ئەوەی لە وڵاتێکی دیکە کە ڕێساکانی دووبلین لەوێ جێبەجێ دەکرێت داوای پەنابەری بکەیت، بەپێی ئەم پەنجەمۆرانە دەناسێندرێیت و لەوانەیە بنێردرێیتەوە بۆ ڕۆمانیا.

ئایا بەڵگەی ناسنامە وەردەگرم؟

بەڵێ، تۆ بەڵگەیەکی ناسینەوەی کاتی وەردەگریت کە دەیسەلمێنێت تۆ پەناخوازیت لە ڕۆمانیا. تکایە ئاگاداری ئەم  پێناسەیە بە و بۆ هەر شوێنێک کە دەچیت لەگەڵ خۆت بیبە.

چونکە تۆ منداڵێکیت کە بەبێ باوک‌ودایکت سەفەرت کردووە، GII/IGI پەیوەندی دەکات بە دەسەڵاتێکی تایبەت بە ناوی پاراستنی منداڵان کە “نوێنەرێکی یاسایی” بۆ تۆ دابین دەکات.

قۆناغی 2: دیمانەیسەرەتایی

دیمانەی سەرەتایی چیە؟

قۆناغی داهاتوو دوای ناوتۆمارکردن دیمانەی سەرەتاییە، کە بە پرسیارنامە یان دیمانەی کورت دەناسرێت. تۆ لە پێشا دەربارەی ڕۆژی ئەم دیمانە کورتە ئاگادار دەکرێیتەوە. ئاساییانە ئەمە چەند ڕۆژ دەخایەنێت دوای ئەوەی کە وڵاتەکە نوێنەری یاسایی بۆ تۆ دابین کرد. ئەم کەسە لە دیمانەکان دا لەگەڵ تۆ ئامادە دەبێت.

چی لە من دەپرسرێت؟

ئامانجی ئەم دیمانە کورتە بۆ دەسەڵاتی پەنابەری بەدەستهێنانی زانیاری زیاترە دەربارەی تۆ (ناو، تەمەن، ئەندامانی خێزانی و شوێنی ژیان، ئایا لە وڵاتەکەی خۆتەوە هاتووی بۆ ڕۆمانیا، ئایا داوای پەنابەریت لە وڵاتی دیکە کردووە). ئەمە دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوەی هەرچەشنە بەڵگەیەک کە بە پەیوەندیداری دەزانیت پێشکەش بکەیت و دەتوانێت یارمەتی دەسەڵاتداران بدات لەسەر داواکەت بڕیار بدەن. هەربۆیە زۆر گرنگە کە ڕاستبێژانە ڕەفتار بکەیت و هەموو شتێک بە دروستی بڵێیت.

زۆر گرنگە کە بە کارمەندەکە بڵێیت ئەگەر بنەماڵەکەت لە ئەورووپا دەژین. ئەم زانیاریە یارمەتی ئەوان دەدات بڕیار بدەن ئایا بەپێی ڕێساکانی دووبلین دەتوانیت لەگەڵ ئەندامانی دیکەی خێزانیت یەک بگرنەوە یان نا. کلیک بکە لە خوارەوە بۆ ئەوەی زانیاری زیاتر دەربارەی ڕێسای دووبلین بەدەست بهێنیت. 

کێ لە دیمانەی سەرەتایی دا بەشداری دەکات.

دیمانەی سەرەتایی بە ئامادەبوونی ئەفسەرێک لە لیژنەی لێپرسینەوی گشتیی کۆچ، وەرگێڕێک، و نوێنەری یاسایی تۆ ئەنجام دەدرێت. 

ڕێسای دووبلین

ڕێسای دووبلین چیە؟

هەرچەند تۆ داوای پەنابەری لە ڕۆمانیا دەکەیت، لەوانەیە وڵاتێکی دیکە بەرپرسیاری لێکدانەوەی کەیسەکەی تۆ بێت. ئەمە بەپێی کۆمەڵێک ڕێسایە کە پێی دەڵێن “ڕێسای دووبلین”، کە بڕیار دەدات چ وڵاتێک کەیسەکەی تۆ لێک بداتەوە.

ئەگەر هەڵبێم چی دەبێت؟

ئەگەر یەکەمجارە کە لە ڕۆمانیا داوای پەنابەری دەکەیت و دواتر هەڵبێی و داوای پەنابەری لە وڵاتێکی دیکە بکەیت ئەگەری زۆرە کە ناچار بیت بگەڕیتەوە بۆ ڕۆمانیا. لەو کاتە دا کە هەڵدێیت، کاتی زۆر بەنرخ لەدەست دەدەیت و ئەمە لەوانەیە کار بکاتە سەر داوای پەنابەریەکەت.

ئایا ڕێساکانی دووبلین دەتوانن بۆ یەکخستنەوەی خێزانی من یارمەتیم بدەن؟

ئەگەر کەسێک لە بنەماڵەی تۆ (دایک، باوک، خۆشک، برا، خاڵ/پوو، دایەگەورە/باوەگەورە) بەشێوەی نایاسایی لە وڵاتێکی دیکەی یەکیەتی ئەورووپی دەژین، لە زووترین کات بە دەسەڵاتداران بڵێ. ئەوان دەتوانن یارمەتیت بدەن بچیت بۆ لای ئەوان و ئەوانیش بێت بۆ لای تۆ. دەبێت هەر بەڵگەیەک کە نیشان بدات ئەوان ئەندامی بنەماڵەکەی تۆن پێشکەشی بکەیت. بەڵام لەبیرت بێت! لیژنەی لێپرسینەوەی گشتیی کۆچ دەتوانێت یارمەتیت بدات ئەگەر هەموو زانیاریەکان خێرا باس بکەیت و بەرلەوەی ئەوان بڕیارێک لەسەر کەیسی پەنابەریەکەت دەربکەن.

لە کاتی ناو تۆمارکردن دا هەندێ زانیاری وردت دەربارەی پڕسەی دووبلین پێدەدرێت. تکایە بە وردی بیخوێنەوە و بۆ زانیاری زیاتر داوا لە نوێنەری یاسایی، دەسەڵاتی پەنابەری یان NGO بکە.

قۆناغی 3: دیمانە

دوای پرسیارنامەکە، داوەت دەکرێیت بۆ دیمانەیەک لەگەڵ کارمەندێکی تایبەت   لە لیژنەی لێپرسینەوەی گشتیی کۆچ، ئاساییانە چەن ڕۆژ دواتر. لە پێشا دەربارەی ڕۆژی دیمانەکە ئاگادار دەکرێیتەوە. دیمانە قۆناغێکی زۆر گرنگ لە پڕۆسەی پەنابەریە و تۆ دەبێت دەربارەی هۆکارەکانی هەڵهاتنت قسە بکەیت.

کێ لە دیمانەی سەرەتایی دا بەشداری دەکات.

نوێنەری یاسایی لە دیمانەکە دا لەگەڵ تۆ دەبێت.

کەسێکی دیکەیش دەتوانێت لەگەڵت ئامادە ببێت، ئەگەر بتەوێت. بۆ نموونە نوێنەری NGO لە ناوەندەکە کە تۆ لەگەڵ ڕاهاتووی، یان نوێنەرێکی UNHCR. ئەگەر دەتەوێت کەسێکی دیکە لە دیمانەکە ئامادە ببێت، لە پێشا بە کارمەندەکە بڵێ.

وەرگێڕێکی زارەکی لەوێ دەبێت بۆ ئەوەی گفتوگۆکانی نێوان تۆ و کارمەندەکە وەربگێڕێتەوە. هەروەها دەتوانیت بەرلە دیمانەکە چاوت بە وەرگێڕی زارەکیەکە بکەوێت، بۆ ئەوەی بزانیت ئایا لێی تێدەگەیت یان نا. مەترسە یان نیگەران مەبە ئەگەر نەتوانیت لەگەڵ وەرگێڕی زارەکی پەیوەندی بکەیت، لێی تێنەگەیت، یان هەست کرد لەگەڵیا باش نیت.

کارکردنی دیمانەکە چۆنە؟

کارمەندەکە لێت دەپرسرێت کە بە وردی باسی بکە بۆچی لە وڵاتەکە هەڵهاتووی و چی دەبێت بگەڕیتەوە بۆ ئەوێ. پێویستە زۆرتر دەربارەی ئەو شتەی کە بۆ تۆ ڕوو دەدات و ئەو مەترسیانەی کە لێی دەترسیت قسە بکەیت.

لەوانەیە دژواریش بێت دەربارەی هەندێ ئەزموون قسە بکەیت، بەڵام باسی بکە. زۆر گرنگە کە ڕاستبێژانە ڕەفتار بکەیت و هەموو شتێک بە دروستی بڵێیت. لە وتنی وشەی “نازانم” مەترسە، لە حاڵەتێک کە وەڵامەکەت نەزانی. هیچ وەڵامێکی دروست یان هەڵە لە گفتوگۆکە دا نیە.

دیمانەکە چەندە کات دەبات؟

دیمانەکە بەپێی هەر کەیس، ئەوپەڕی چەند کاتژمێر دەخایەنێت. ئەگەر بتەوێت پشوویەک وەربگریت، مەترسە یان نیگەران مەبە و بە کارمەندەکە بڵێ.

ئایا وەڵامەکانم بە نووسراوی تۆمار دەکرێن؟

کارمەندەکە هەموو وەڵامەکان و هەموو ئەو وەڵامانەی تۆ دەیدەیت دەنووسێت. دیمانەکە بە نهێنی دەمێنێتەوە و کە وڵاتی تۆ نازانێت چیت بە ئێمە وتووە.

لە کۆتایی دیمانەکە دا، وەرگێڕی زارەکی هەموو ئەو شتانەی کە کارمەندەکە نووسیویەتی وەریدەگەڕێنێتەوە. بە وردی گوێ بگرە و مەترسە لەوەی کە داوا لە کارمەندەکە بکەیت هەڵەکانت چاک بکاتەوە. هەموو شتەکان بە هەمان شێوە کە تۆ وتووتە دەبێت تۆمار بکرێت. دوای ئەوەی کە کارمەندەکە و وەرگێڕەکە گۆڕانکاریەکان تەئید دەکەن، لێدوانەکە واژۆ دەکەیت. 

قۆناغی 4: بڕیار

دوای دیمانەکە، دەبێت لیژنەی لێپرسینەوەی گشتیی کۆچ  (GII)  بڕیار بدات ئایا تۆ پاراستن وەردەگریت یان نا. تۆ ئەم بڕیارە بە نووسراوی وەردەگریت.

کەی بڕیار وەردەگرم؟

بە گشتی،  دەبێت 3-2 مانگ دوای ئەوەی داوای پەنابەریت پێشکەش کرد بڕیاری خۆت وەربگریت. لە هەندێ کەیس دا، لەوانەیە زیاتر بخایێنێت (بۆ نموونە لەوانەیە پێویست بێت دووبارە وادەی چاوپێکەوتن دابنرێت یان داوای دیمانەی دووەم لە تۆ بکرێت بۆ ئەوەی هەندێ وردەکاری ڕوون بکرێتەوە). تکایە سەبر بکە و مەترسە ئەگەر کاتی زیاتری خایاند. هەروەها زۆر گرنگە کە لە ماوەی پڕۆسەی پەنابەریەکە دا لە ڕۆمانیا بمێنیتەوە.

من چۆن بڕیارەکە وەردەگرم؟

لیژنەی لێپرسینەوەی گشتیی کۆچ تۆ و نوێنەری یاسایی دەربارەی بڕیارەکە ئاگادار دەکاتەوە، بەو زمانەی کە لێی تێدەگەی. هەرچەند، بەڵگەکە بە زمانی ڕۆمانیە. هەروەها پارێزەر یان ڕاوێژکاری NGO دەتوانێت پەیوەندی لەگەڵ خۆت و نوێنەری یاساییت بکات و ناوەڕۆکی بەڵگەکان ڕوون بکاتەوە. دەکرێت بڕیارەکە لەگەڵ پارێز یان NGOـیەک کە لە ماوەی پڕۆسەی پەنابەری دا یارمەتیت دەدات باس بکرێت، بەڵام تەنها ئەگەر لە پێشا داوای ئەم شتە بکەیت.

بڕیارەکە چی دەڵێت؟

بڕیارەکە لەوانەیە وەڵامی “بەڵێ” یان “نەخێر” بێت، بەو واتایە:  

  1. بەڵێ: تۆ وەک “پەنابەر” دەناسێندرێیت؛ یان
  2. بەڵێ: پاراستنی تەواوکەر دەدرێت بە تۆ؛ یان
  3. نەخێر: داوای پەنابەری تۆ ڕەت کراوەتەوە و دەتوانیت دژ بەم بڕیارە سکاڵا بکەیت.

دەتوانیت داوا لە نوێنەری یاسایی خۆت یان NGOـکان دەربارەی واتای ئەو وەڵامەی کە وەرتگرتووە پرسیار بکەیت. بچۆ سەر بەشی “تێگەیشتن لە بڕیار” بۆ ئەوەی زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم بڕیارە بەدەست بهێنیت.