پوختە: قۆناغی داهاتوو دوای ناوتۆمارکردن دیمانەی سەرەتاییە، کە بە پرسیارنامە یان دیمانەی کورت دەناسرێت. لە ماوەی پڕۆسەی تۆمارکردن دا لە ڕۆژێک کە بۆ دیمانەی سەرەتایی دانراوە ئاگادار دەکرێیتەوە. ئاساییانە چەند ڕۆژ دوای ناوتۆمارکردن کات دەبات.

چ کەسێک ئامادە دەبێت؟

دیمانەی سەرەتایی بە ئامادەبوونی ئەفسەرێک لە لیژنەی لێپرسینەوی گشتیی کۆچ (GII/IGI) و وەرگێڕێک ئەنجام دەدرێت. وەرگێڕان بە زمانێک دەبێت کە لێی تێ‌بگەی یان بە شێوەیەکی گونجاو بیزانیت.

چی لە من دەپرسرێت؟

پرسیارنامەیەک پێویستە بۆ GII/IGI بۆ ئەوەی زانیاری زیاتر دەربارەی ئەمانە وەربگیردرێت: زانیاری تاکەکەسی؛ ئەندامانی خێزانی و ئەوەی کە لە کوێ دەژین؛ چۆنیەتی سەفەرکردنت لە وڵاتی سەرەکیەوە بۆ ڕۆمانیا؛ زانیاری دەربارەی ئەو داواکاری پەنابەریانە کە لە وڵاتەکانی دیکە دا پێشکەش کراون. هەروەها ئەمە دەرفەتێکە بۆ تۆ بۆ ئەوەی بەڵگەی دیکە کە پەیوەندیدارە پێشکەش بکەیت و دەتوانێت یارمەتی دەسەڵاتدارانی پەنابەری بدات لەسەر داواکەی تۆ بڕیار بدەن

ئەگەر خێزانت لە ئەورووپا دەژین بە کارمەندەکە بڵێ. ئەم زانیاریە یارمەتی GII دەدات بڕیار بدات ئایا ڕێساکانی بەناو دووبلین لەسەر کەیسەکەت دا جێبەجێ دەکرێت یان نا. بۆ بەدەستهێنانی زیاتر دەربارەی ڕێساکانی دووبلین لێرە کلیک بکە.

زۆر گرنگە کە هەتا ئەو جێگەی دەکرێت زانیاریگەلێک کە پێشکەشی دەسەڵاتدارانی دەکەیت تایبەت و بەرچاو بن. زۆر گرنگە کە ڕاستبێژانە ڕەفتار بکەیت و ڕاستیەکان دەربارەی هەلومەرجی خۆت باس بکەی.

چ کەسێک دەتوانێت لە دیمانەی سەرەکی دا یارمەتیم بدات؟

تۆ مافی ئەوەت هەیە بەبێ بەرانبەر یارمەتی لە NGO یان UNHCR وەربگریت. هەروەها دەتوانیت بە تێچووی خۆت یارمەتی لە پارێزەرێک وەربگریت. لێرە کلیک بکە بۆ دۆزینەوەی زانیاری پەیوەندیکردن بە دامەزاروەگەلێک کە دەتوانن یارمەتیت بدەن.