پوختە: دەبێت دەسبەجێ دوای گەیشتن بە ناوەندی ناوچەیی، ناو تۆمار بکەیت.

بۆچی ناو تۆمارکردن پێویستە؟

ئەگەرچی لەو کاتەی کە بە زارەکی یان بە شێوەی نووسراو داوای پەنابەری دەکەی، وەک پەناخوازێک هەژمار دەکرێیت، ئەگەر ناوت تۆمار نەکردبێت، ئەوا بەرپرسان ناتوانن داواکەت لێک بدەنەوە و تۆ چیتر دەستت بە مافە تایبەتەکان ناگات.

چی لە من دەپرسرێت؟

داوات لێدەکرێت زانیاری تاکەکەسیت پێشکەش بکەیت (لەوانە: نازناو، ناو، وڵاتی ئەسڵیی، ڕۆژی لەدایکبوون، زمان) و زانیاری دیکە دەربارەی ئەوەی کە چۆن هاتووی بۆ ڕۆمانیا. داوات لێدەکرێت بەو زمانەی کە دەزانیت دەربارەی هۆکارەکانی بەجێهێشتنی وڵاتەکەت و بۆچی لە ڕۆمانیا داوای پەنابەریت لێدوان بنووسیت.

زۆر گرنگە کە هەتا ئەو جێگەی دەکرێت زانیاریگەلێک کە پێشکەشی دەسەڵاتدارانی دەکەیت تایبەت و بەرچاو بن. هەروەها زۆر گرنگە کە تەمەنت، هەلومەرج و پێداویستیەکانت بە دروستی بڵێی، بۆ ئەوەی بە زووترین کات پاڵپشتیی گونجاو و پێویست وەربگریت.

ئایا وێنە یان پەنجەمۆرم لێ‌وەردەگیردرێت؟

بەڵێ، وێنە و پەنجەمۆرت لێ‌دەگیردرێت. لەوانەیە ئەمە یەکەمجار نەبێت کە پەنجەمۆرت لێ‌وەردەگیردرێت. لەبەر ئەوەی کە دەسەڵاتداران ڕێباز و ڕێسای جیاجیایان هەیە. زانیاریەکانی تۆ لە پێگەی زانیاری یۆرۆداک (EURODAC) دادەنرێت. ئەگەر وڵاتی ڕۆمانیا بەجێ بهێڵیت بۆ ئەوەی لە وڵاتێکی دیکە کە ڕێساکانی دووبلین لەوێ جێبەجێ دەکرێت داوای پەنابەری بکەیت، بەپێی ئەم پەنجەمۆرانە دەناسێندرێیت و لەوانەیە بنێردرێیتەوە بۆ ڕۆمانیا.

تۆ زانیاری دەربارەی EURODAC و ڕێساکانی دووبلین وەردەگریت، کە وەرگێڕدراوەتەوە سەر چەندین زمان

ئەگەر نەهێڵیت پەنجەمۆرت لێ‌وەربگیردرێت، پڕسەی تۆمارکردنەکەت تەواو ناکرێت.

دەبێت چ بەڵگەگەلێک پێشکەش بکەم؟

هەروەها داوات لێ‌دەکرێت هەموو بەڵگەکانی ناسینەوەی تاکەکەسی کە یارمەتی دەدات ناساندنت زیاتر بکات پێشکەش بکەیت، وەک پاسپۆرت. تۆ بەڵگەیەکی پێناسەی کاتی وەردەگریت کە دەیسەلمێنت تۆ پەناخوازێکیت لە ڕۆمانیا.

هەروەها زانیاری سەبارەت بە پڕۆسەی پەنابەری لە ڕۆمانیا، و مافەکانی خۆت و ئەرکەکانت وەک پەناخوازێک وەردەگریت.

ئایا وەرگێڕێکم بە زمانی خۆم دەبێت؟

بەپێی ئەو زمانەی کە قسە دەکەیت و بەردەستە، لەوانەیە وەرگێڕێک ببێت کە لە ماوەی پڕۆسەی تۆمارکردن دا یارمەتی تۆ و کارمەندەکە بدات.

پێویستە چ بەڵگەگەلێک واژۆ بکەم؟

ئەگەر پێویستت بە یارمەتی دارایی یان نیشتەجێکردن لە ناوەندی ناوچەیی هەبوو، ئەوا دەبێت هەندێ بەڵگەی دیکە واژۆ بکەیت. بۆ نموونە، ئەگەر لە ناوەندی ناوچەیی بمێنیتەوە، ئەوا بەڵگەیەک واژۆ دەکەیت کە دەڵێت تۆ پابەندی ڕێسا ناوخۆییەکانی ناوەندەکە دەبیت (ئەو شتەی کە ڕێگەت پێ‌دەدرێت ئەنجامی بدەیت و ئەوەی کە ڕێگەت پێ‌نادرێت). کۆپیەک لە ڕێساکانی ناوخۆ وەردەگریت، هەرچەند تەنها چەندین زمانی لە بەردەست دا یە. بۆ زانیاری زیاتر، بچۆ بەشی  نیشتەجێکردن.