پوختە: هەرچەند تۆ داوای پەنابەریت لە ڕۆمانیا کردووە، بەڵام لەوانەیە وڵاتێکی دیکە ئەرکی لێکدانەوەی داوای پەنابەریەکەت بگرێتە ئەستۆ.
بۆچی دەبێت بگەڕێمەوە بۆ ئەو وڵاتەی کە یەکەمجار لەوێ داوای پەنابەریم کردووە؟
ئەمە لەبەر ئەوەیە کە یاسای ئەورووپی دەڵێت، تەنها یەک وڵات دەتوانێت لەسەر داواکەی تۆ کار بکات و بڕیاری لەسەر بدات. ئەمە ڕێسایەکە کە پێی دەڵێن “ڕێسای دووبلین” کە لە 32 وڵات بەناوی “وڵاتانی دووبلین” جێبەجێ دەکرێت، یەکێک لەوانەیش ڕۆمانیایە. بۆ بینینی نەخشەی ئەم وڵاتانە لێرە کلیک بکە.
ئەگەر بگەڕێمەوە بۆ وڵاتێکی یکە چۆن بڕیار دەدرێت؟
وەک بەشێک لە پڕۆسەی پەنابەری، پێویستە لیژنەی لێکدانەوەی گشتیی کۆچبەری (GII, یان IGI ـی ڕۆمانی) تەئیدی بکەن کە ئایا ئەوان بەرپرسیاری لێکدانەوەی داواکەی تۆن یان وڵاتێکی دیکە. هەروەها، GII/IGI پشتڕاستی دەکاتەوە بۆ ئەوەی بزانێت ئایا تۆ لە وڵاتێکی ناوچەی دووبلین داوات پێشکەش کردووە، ئایا مۆڵەتی نیشتەجێبوونت لە وڵاتێکی دیکەی ناوچەی دووبلین هەبێت، یان ئایا تۆ ڤیزای وڵاتێکی دیکە ناوچەی دووبلینت هەیە. ئەگەر ئەمە دروست بێت، و وڵاتێکی دیکە لێکدانەوەی داواکەت قەبووڵ بکات، ئەوا دەبێت بگەڕیتەوە بۆ ئەو وڵاتە.
هەمان ڕێباز دەگیردرێتە بەر ئەگەر ڕۆمانیا بەجێ بهێڵیت و داوای پەنابەری لە وڵاتێکی دیکەی ناوچەی دووبلین بکەیت – ئەگەری زۆرە کە ناچار بیت بگەڕیتەوە بۆ ڕۆمانیا.
پڕۆسەی دووبلین چۆن کار دەکات؟
ئەگەر GII/IGI پێیوابێت کە وڵاتێکی دیکە دەتوانێت بەرپرسیاری داواکەی تۆ بێت، ئەوا ئەوان لێکدانەوەی کەیسەکەت ڕادەگرن و پەیوەندی بە وڵاتێکی دیکەوە دەکەن بۆ ئەوەی پرسیار لە دەسەڵاتدارانی ئەوێ بکەن بۆ قەبووڵکردنی بەرپرسیارەتی.
ئەگەر “پڕۆسەی دووبلین” لە کەیسەکەی تۆ دەستی پێکردبێت، ئەوا ئاگادار دەکرێیتەوە. هەروەها ئەگەر لەو باوەڕە دای کە داوای پەنابەریەتیەکەت دەبێت لە ڕۆمانیا لێک بدرێتەوە، ئەوا مافی ئەوەت هەیە هەرچەشنە بەڵگەیەکی پەیوەندیدار پێشکەش بکەیت.
دواتر GII/IGI بڕیاری لەسەر دەدات کە ئایا تۆ بگوازیتەوە بۆ وڵاتی دووبلینی پێوەندیدار یان داواکەت لە ڕۆمانیا لێک بدرێتەوە.
ئایا بڕیاری گواستنەوەی من بۆ وڵاتێکی دیکەی ناوچەی دووبلین بڕیاری کۆتاییە؟
تۆ مافی ئەوەت هەیە لەو ماوەی کە لە ناو بڕیارەکە دا کە وەریدەگریت ئاماژەی پێکراوە، لە بەردەم دادگا دژی بڕیاری گواستنەوە سکاڵا بکەیت. بڕیاری دادگا بڕیاری کۆتایی دەبێت.
لە کاتی ناو تۆمارکردن دا هەندێ زانیاری وردت دەربارەی پڕسەی دووبلین پێدەدرێت. تکایە بە وردی بیخوێنەوە و ئەگەر پێویستت بە زانیاری زیاتر بوو، داوا لە GII/IGI یان NGO بکە.
تۆ مافی ئەوەت هەیە لە هەر قۆناغێکی پڕۆسەی دووبلین دا، لە لایەن پارێزەر NGO یان UNHCRـەوە یارمەتی بدرێیت.
ڕێساکانی دووبلین چۆن یارمەتیم دەدەن؟
ئەم ڕێسایە دەتوانێت یارمەتی ئەندامانی نزیکی خێزانی بدات، کەسانێک کە یەکتر لە وڵاتە جیاجیاکانی ناوچەی دووبلین بدۆزنەوە، بۆ ئەوەی یەک بخرێنەوە. بۆ نموونە، ئەگەر تۆ گەورەساڵێکیت و هاوسەر یان منداڵانی بچووکت لە وڵاتێکی دیکەی ناوچەی دووبلینن وەک سوودبەری پاراستنی نێونەتەوەیی یان پەناخواز لەوێن. یان ئەگەر تۆ تەمەنت کەمترە لە 18 ساڵ و ئەندامێکی خێزانیت (باوکودایک، برا/خۆشک، خاڵ(مام)/پوور، دایەگەورە/باوەگەورە) بە شێوەی یاسایی لە وڵاتێکی ناوچەی دووبلین نیشتەجێن.
هەربۆیە، زۆر گرنگە کە بە GII ڕابگەیەنیت کە ئەندامانی خێزانیت لە کوێن. هەروەها دەبێت هەرچەشنە بەڵگەیەک کە پەیوەندی خێزانی نیشان بدات پێشکەش بکەیت.
وریا بە! دەکرێت پڕۆسەی دووبلین دەست پێبکات بەرلەوەی لیژنەی لێپرسینەوەی گشتیی کۆچ بڕیارێک دەربارەی داوای پەنابەریت دەربکات.