ئەمە بەشە ڕوونی دەکاتەوە کە بەپێی ئەو بڕیارەی کە لە لیژنەی لێپرسینەوەی گشتیی کۆچ وەریدەگریت دواتر دەتوانیت چی بکەیت.
بڕیاری ئەرێنی: دۆخی پەنابەری یان پاراستنی تەواوکەر
ئەمە بە واتای چیە؟
ئەمە بەو واتایە پاراستن لە ڕۆمانیا وەردەگریت. تۆ بۆ ماوەیەکی نادیاری “دۆخی پەنابەری” یان “پاراستنی تەواوکەر” وەردەگریت، هەتا کاتێک کە هۆکاری پاراستنی وەرگیردراو نەمێنێت. لەوانەیە کەسانی دیکە پێی بڵێن “سوودمەندی لە پاراستنی نێونەتەوەیی”.
من چ مافگەلێکم هەیە؟
جیاوازیەکی زۆر لە نێوان “دۆخی پەنابەری” و “پاراستنی تەواوکەر” نیە. تۆ مۆڵەتی مانەوەی بۆ ماوەیەکی کورت، لەگەڵ ئەگەری زیادکردن وەردەگریت. تۆ مافی یەکسانت هەیە (شتگەلێک کە دەتوانێت ئەنجامی بدەیت، وەک ڕۆیشتن بۆ خوێندنگە و وەرگرتنی چاودێری تەندروستی) و ئەرکەکان (شتگەلێک کە دەبێت ئەنجامی بدەیت، وەک ڕێزگرتن لە ڕێسا تایبەتەکان) وەک منداڵانی ڕۆمانی.
هەروەها دەتوانیت لە “بەرنامەی یەکخستنی حکوومەت” بەشداری بکەیت، بەو واتایە کە پاڵپشتی لە مانەوە و یەکخستنەوەت لە ڕۆمانیا بکرێت. هەروەها دەبێت لە کاتی خۆی دا ناو تۆمار بکەیت، بۆ ئەوەی سوود لە ئەم بەرنامە تایبەتە وەربگریت.
بە زووترین کات لەگەڵ نوێنەری یاسایی خۆت، کارمەندی یەکخستن لە ناوەندی ناوچەیی یان NGOـەکان بۆ ئەوەی بزانیت لە ئێستا دا چی بکەیت کە پاراستن لە ڕۆمانیا وەربگریت و ئەوانیش بتوانن یارمەتیت بدەن.
ئەگەر بتەوێت، لەوانەیە بتوانیت دژ بەم بڕیارە سکاڵا بکەیت بۆ ئەوەی پاراستنی تەواوکەر وەربگریت. لەم حاڵەتە دا، دادگا بڕیار دەدات پاراستنی تەواوکەر بمێنێتەوە، بەتاڵی بکاتەوە، یان دۆخی پەنابەری بداتە تۆ. لە بڕیارەکە دا پەلە مەکە. هەلومەرجی تایبەتی خۆت و بژاردە بەردەستەکان لەگەڵ نوێنەری یاسایی و ڕاوێژکاری یاسایی NGO باس بکە.
ئایا دەتوانم خێزانەکەم بێنم بۆ ڕۆمانیا؟
ئەگەر بتەوێت لەگەڵ ئەندامانی خێزانیت کە ئێستا لە دەرەوەی ڕۆمانیان، یەک بگرنەوە، ئەوا دەتوانیت لەڕێگەی پڕۆسەیەک بەناوی “یەکخستنی خێزان”ئەم کارە ئەنجام بدەیت. لە زووترین کات دەربارەی بنەماڵەکەت لەگەڵ نوێنەری یاسایی و کارمەندی یەکخستن قسە بکە.
هەروەها دەتوانیت زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم پڕۆسەیە لە نامیلکەکەی خوارەوە دا بدۆزیتەوە (ئامادەکراو لە لایەن ئەنجومەنی نیشتمانی ڕۆمانی بۆ کاروباری پەنابەران/CNRR).هەروەها دەتوانیت بۆ ڕاوێژکاری پەیوەندی بکەیت بە CNRR.
یەکخستنەوەی خێزانزانیاری دەربارەی یەکخستنەوە لەگەڵ ئەندامانی خێزانی کە لە دەرەوەی وڵات دان.
بڕیاری نەرێنی
چۆن دەتوانم دژ بە بڕیاری نەرێنی سکاڵا بکەم؟
تۆ دەتوانیت بە یارمەتی نوێنەرە یاساییەکەت دژ بە بڕیاری نەرێنی کە لە لیژنەی لێپرسینەوەی گشتیی کۆچ (GII، یان IGI بە زمانی ڕۆمانی) وەرتگرتووە سکاڵا بکەیت. لەم حاڵەتە دا، تۆ دەچیت بۆ دادگا. پڕۆسەی دادگا لەوانەیە چەندین مانگ بخایەنێت. لەم ماوەیە دا تۆ بەردەوام پەناخوازێکیت.
بەزووترین کات بژاردە بەردەستەکان لەگەڵ نوێنەری یاسایی خۆت تاوتوێ بکە، چونکە تۆ تەنها بۆ ماوەی چەند ڕۆژ دەتوانیت لەسەر بڕیاری نەرێنی سکاڵا بکەیت.10 ڕۆژ دوای ئاگادارکرانەوە لە بڕیارەکە).
لە دادگا چی ڕوو دەدات؟
دوای ئەوەی سکاڵاکە گەیشتە دادگا، نوێنەری یاسایی تۆ لە ئەو ڕۆژ و کاتە ئاگادار دەکرێتەوە کە تۆ لە دادگا ئامادە دەبیت. پێویستە داوای ڕێنمایی یاسایی لە NGOـکان بکەیت. پارێزەرێک لە ماوەی پڕۆسەکەی دادگا دا یارمەتیت دەدات. لە دادگا (بە زمانی ڕۆمانی: Judecătorie) دەتوانیت بە یارمەتی وەرگێڕی زارەکی دۆخی خۆت بۆ دادوەر ڕوون بکەیتەوە. هەروەها ئەگەری زۆرە پێویست بێت چەندین جار بەرلە وەرگرتنی بڕیارەکە بچیت بۆ دادگا. دادوەر دوای لێکدانەوەی بەڵگەکان و لێدوانەکانی تۆ بڕیارێک دەردەکات.
ئەگەر دادگای یەکەم “دۆخی پەنابەری” یان “پاراستنی تەواوکەر”ـی بەخشی بە تۆ، لەوانەیە GII لە دادگای دووەم دا دژ بەم بڕیارە سکاڵا بکات. ئەگەر بڕیاری دادگای یەکەم نەرێنی بوو، ئەمجارە تۆ دەتوانیت تەنها لە ماوەی 5 ڕۆژ لە دەرکردنی بڕیارەکەیسکاڵا بکەیت. زۆر گرنگە کە پەیوەندیت لەگەڵ نوێنەری یاسایی یان پارێزەر هەبێت بۆ ئەوەی دوامۆڵەتەکان لەدەست نەدەیت.
لە دانیشتنی دووەمی دادگا (بە زمانی ڕۆمانی: Tribunal) لەوانەیە بڕیار بدرێت پاراستنت پێببەخشرێت یان داواکەت لێکبدرێتەوە. ئەو بڕیارەی دادگای دووەم دەریدەکات (بە زمانی ڕۆمانی Tribunal)) بڕیاری کۆتاییە و هەڵناوەشێتەوە. ئەمە بەو واتایە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بیگۆڕیت و پڕۆسەی پەنابەری تۆ کۆتایی پێدێت.
دوای ئەوەی بڕیاری نەرێنی کۆتاییم وەرگرت چی ڕوو دەدات؟
پەناخوازێک کە بڕیاری نەرێنیی کۆتایی لە دادگای دووەم وەردەگرێت، ئاساییانە 15 ڕۆژ کاتی پێدەدرێت ڕۆمانیا بەجێ بهێڵیت. هەرچەند، هەندێ ڕێسای تایبەت بۆ منداڵانی تەنها جێبەجێ دەکرێت. تۆ لە ناوەندێکی تایبەت بە منداڵان و تازەلاوان دەمێنیتەوە هەتا دەسەڵاتداران باوکودایکی تۆ یان ئەندامانی خێزانیت دەدۆزنەوە کە چاودێری لە تۆوە بکەن، ئەمە باشترین بژاردەیە بۆ تۆ.
ئایا دووبارە دەتوانم داوای پەنابەری بکەم؟
لەوانەیە بتوانیت پڕۆسەی نوێی پەنابەری لە لیژنەی لێپرسینەوەی گشتیی کۆچ بگریتە بەر. هەرچەند وەها داواکاریەک پەسەند دەکرێت ئەگەر تۆ هۆکاری نوێت هەبێت بۆ ئەوەی بۆچی وڵاتەکەی خۆتت بەجێ هێشتووە و لەبەرچی دەترسیت بگەڕیتەوە بۆ ئەو وڵاتە. هەروەها دەبێت ڕوونی بکەیتەوە بۆچی لە پڕۆسەی پێشووی پەنابەریت دا ئەمەت باس نەکردووە. هەروەها لەوانەیە دوای کۆتاییهاتنی پڕۆسەی پەنابەریی پێشووت، گۆڕانکاری بەرچاو لە وڵاتەکەت ڕوو بدات و ئەم گۆڕانکاریانە کاریگەری جیددی لەسەر دۆخی تۆ هەبێت. ئەگەر داواکاریەکەت پەسەند بکرێت، ئەوا دەچیتە پڕۆسەی نوێ پەنابەریی. نوێنەری یاسایی تۆ و NGOـەکان دەتوانن دەربارەی ئەم بژاردەیە ڕێنماییت بکەن.