پوختە: بەپێی سەرچاوەی داهاتی تۆ و ئەوەی کە لە چ وڵاتێکەوە هاتووی، تۆ مافی ئەوەت هەیە لە ناوەندێکی ناوچەیی تایبەت بە پەناخوازان نیشتەجێ بکرێیت یان بتوانیت لە هەر کوێ کە بتەوێت بمێنیتەوە، بۆ ئەوەی نزیکی ئەو شوێنە بیت کە داوای پەنابەریەکەت خەریکە لێکدەدرێتەوە .
دەتوانم لە کوێ بمێنمەوە کاتێک کە من پەناخوازێکم لە ڕۆمانیا؟
ئەگەر تۆ سەرچاوەی داهاتت نەبێت یان ئەگەر دەسەڵاتداران بڕیار بدەن، ئەوا دەتوانیت لە یەکێک لە ناوەندەکانی ناوچەیی بۆ نیشتەجێکردن و لێکدانەوەی پەناخوازان نیشتەجێ بکرێت.
سەرەتا لە نزیکترین ناوەندی ناوچەیی نیشتەجێ دەکرێیت (لەوانەیە کەسانی دیکە بە “کەمپ” یان “ناوەندی وەرگرتن” ناوبیری بکەن). نەخشە لەگەڵ هەموو ناوەندەکانی ناوچەیی لێرە ببینە.
ئایا دەتوانیت ناوەندێک هەڵبژێرم کە دەمەوێت تێدا بمێنمەوە؟
تۆ ناتوانیت ئەو ناوەندە هەڵبژێریت کە دەتەوێت تێدا بمێنیتەوە. ئەمە لەبەر ئەوەیە کە وڵاتی ڕۆمانیا پەناخوازان لە نێوان هەموو ناوەندە ناوچەییەکان دابەش دەکات بۆ ئەوەی دڵنیا بێت لەوەی کە داوای پەنابەریەکان بە خێرایی زیاتر لێک دەدرێنەوە. هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە کە دەسبەجێ دوای گەیشتن بگوازیتەوە بۆ ناوەندێکی دیکە لە ڕۆمانیا، لە شارێکی دیکە و ناوچەکە. چەندین دامەزراوەی ناحکوومی (NGO، یان ONGلە ڕۆمانیا) خەریکن لە هەر ناوەندێک کار دەکەن و دەتوانن زانیاری، ڕاوێژکاریی و یارمەتی بدەن بە تۆ.
ئایا دەتوانم لە نێوان چەند شارە دا هاتووچۆ بکەم؟
ئەو ناوەندەی کە بۆ تۆ تەرخان کراوە، تەنها ناوەندێکە کە بەرپرسیاری لێکدانەوەی داوای پەنابەریەکەی تۆیە، بۆ ئەوەی هەر مانگ یارمەتی دارایی و نیشتەجێکردن دابین بکات. ئەگەر خۆت بچیت بۆ ناوچەیەکی دیکە، دەبێت بگەڕیتەوە بۆ ئەو ناوچەی کە بۆ تۆ تەرخان کراوە.
ئایا پێویستە کە لە ماوەی پڕۆسەی پەنابەری دا لە ناوەندی ناوچەیی بمێنیتەوە؟
ئەگەر پارەت هەیە و دەتوانیت پارەی تێچووەکانی خۆت بدەی، دەتوانیت لە دەرەوەی ناوەندەکە بمێنیتەوە، لەو شوێنەی کە وەرگیردراوی. سەرنج بدە: پێویستە بیسەلمێنیت کە بەشێوەی یاسایی لێرە ماویتەوە، بە بەستنی گرێبەستێکی لەگەڵ خاوەنی ئاپارتمانت/هۆتێل. تەنها دەبێت داوای گرێبەستەکە لە خاوەنی ئاپارتمانت/هۆتێل بکەیت. دەتوانیت نموونەیەک لە گرێبەستەکە لێرە ببینت.
بچۆ سەر بەشەکانی دیکە بۆ خوێندنەوەی زیاتر دەربارەی ماف و ئەرکەکان وەک پەناخوازێک، و دەربارەی ژیان لە ناوەندی ناوچەیی: