هەموو پەناخوازەکان لە ڕۆمانیا هەندێ ماف و ئەرکیان هەیە. زۆر گرنگە کە مافەکان و پابەندبوونەکانی خۆت بزانیت.

ئەمانە پەیوەندی بە تۆوە دەکەن، کاتێک کە تۆ داوای پەنابەری خۆت تۆمار دەکەیت. ئەو دامەزراوە ناحکوومیانەی (NGO، یان  ONG بە زمانی ڕۆمانی) لە ناوەندە خۆجێیەکان کار دەکەن دەتوانن جارێکی دیکە ئەم ماف و ئەرکانە بۆ تۆ بخوێننەوە و یارمەتیت بدەن  لێیان تێ‌بگەی.

ئەمانەی خوارەوە هەندێ ماف و ئەرکی سەرەکی پەناخوازن لە ڕۆمانیایە. دەتوانیت دەستت بە لیستی هەموو مافەکان و پابەندبوونەکان بگات، کلیک بکەلێرە.

پڕۆسەی پەنابەری، ڕاوێژ و زانیاری

لە ناو کەسانی دیکە، تۆ  مافت هەیە :

  • لە ماوەی پڕۆسەی پەنابەری دا یارمەتی لە پارێزەر وەربگریت
  • دامەزراوەی ناحکوومی (NGO، یان  ONG بە زمانی ڕۆمانی) و کۆمیساریای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان پەیوەندیت پێوە بکات و یارمەتیت بدات
  • لە ماوەی پڕۆسەی پەنابەری دا، بەڵگەکانت بە بێ‌بەرانبەر بۆ وەربگێڕدرێتەوە
  • زانیاری بە زمانێک وەربگریت کە لێی تێ‌دەگەیت یان بەشێوەی گونجاو لێی تێ‌بگەیت.
  • دەستت بە فایلی پەنابەری تاکەکەسی بگات و بەپێی داواکاری دەستت بە کۆپیەک لەوان بگات

لە نێوان کەسانی دیکە دا، تۆ ئەم ئەرکانەت  هەیە:

  • قەبووڵ بکەی وێنە و پەنجەمۆرت لێ‌بگیردرێت 
  • زانیاری ڕاست و دروست دەربارەی خۆت و هۆکارەکانی پاراستنت پێشکەش بکەیت
  • هەموو بەڵگە پێویستەکان سەبارەت بە داوای پەنابەری پێشکەش بکە
  • هەموو بەڵگە پەیوەندیدارەکان بە ناسنامە پێشکە بکە (وەک پاسپۆرت)
  • بەردەوام شوێن پڕۆسەی پەنابەریەکەت بگرە، بەشداری دیمانەکانی پەنابەری بکە و وڵاتەکە بە شێوەی نایاسایی بەجێ مەهێڵە.
  • پابەندی یاساکانی ڕۆمانیا بە

نیشتەجێکردنی و  نیشتەجێبوون

تۆ مافی  ئەوەت هەیە:

  • لە ناوەندێکی ناوچەیی نیشتەجێ بکرێیت، ئەگەر سەرچاوەی دارایی کەمت هەبێت.
  • لەماوەی هەموو پڕۆسەی پەنابەری دا، لە ڕۆمانیا بمێنیتەوە
  • بەڵگەی ناسینەوەی کاتی وەربگریت

ئێمە ئەم ئەرکانەمان هەیە:

  • نابێت بەبێ ڕێپێدانی لیژنەی لێپرسینەوی گشتیی کۆچ شوێنی نیشتەجێبوون (شارەکە) بەجێ بهێڵیت.
  • دەسەڵاتداران لە هەرچەشنە گۆڕانکاریەک لە نیشتەجێبوونت ئاگادار بکەینەوە (ئەگەر تۆ دەتەوێت لە دەرەوەی ناوەندی ناوچەیی بژیت)
  • ئەوەی کە لە حاڵەتێک کە داوای پەنابەریەکە تەواو ڕەت کرابێتەوە وڵات بەجێ بهێڵیت و هیچ مافێکی یاساییت بۆ مانەوە لە ڕۆمانیا نەبێت. 

هەروەها دەبێت ڕێز لە ڕێساکانی ناوەندی ئەو ناوچەیە بگریت کە تێدا دەژیت. زانیاری زیاتر بخوێنەوە لە ناو بەشی “ژیانی لە ناوەندێکی ناوچەیی”.

ڕێزنەگرتن لە ڕێساکانی ناوەندی ناوچەیی دەرئەنجامی خراپ دەبێت. لەوانەیە هەندێ سزایشی هەبێت: وەرنەگرتین یارمەتی دارایی 6 لێی/ڕۆژ بۆ ماوەی یەک هەتا سێ مانگ، یان دەرکردنی کاتی و هەمیشەیی لە ناوەندی وەرگرتن .  تۆ مافت هەیە دژ بەم سزایانە گازندە بکەیت. ئەگەر خۆت لەم حاڵەتە دا دی، پەیوەندی بە NGOـیەک بکە بۆ ئەوەی بزانیت چی بکەیت.

یارمەتی ماددی

ۆ مافی  ئەوەت هەیە:

  • یارمەتی دارایی بۆ خۆراک (10لێی/ڕۆژ/کەس) و تێچووی دیکە (6 لێی/ڕۆژ/کەس) وەربگریت، لە حاڵەتێک کە خۆت هیچ پاڵپشیەکی ئابووریت بۆ خۆت نەبێت. ئەگەر بشێت، تۆ مانگێک دوو جار یارمەتی دارایی وەردەگریت.
  • دوو جار لە ساڵ بەپێی وەرز، یارمەتی دارایی بۆ کڕینی جلوبەرگی باش وەربگریت: 100 لێی/کەس/وەرزی زستان و 67 لێی/کەس/وەرزی هاوین.
  • یارمەتی زێدەی کۆمەڵایەتی، بەپێی یاسای وڵاتەکە و هەلومەرجی تاکەکەسیی و پێداویستیەکان وەربگریت. ئەگەر ئەم بۆ هەلومەرجی تۆ بشیت، دەتوانیت داوا لە نوێنەری NGO بکەیت. 

Medical Assistance

یارمەتی پزیشکی

تۆ مافی ئەوەت هەیە یارمەتی بنەڕەتی پزیشکی بەلاش و چارەسەرکردن، یارمەتی پەلەیی پزیشکی لە نەخۆشخانە و چارەسەری خێرای پزیشکی بۆ نەخۆشیە جیددی و درێژخایەنەکان کە ژیانت دەخەنە مەترسیەوە وەربگریت. ئەگەر پێداویستی پزیشکیی تایبەتت هەیە، مافی ئەوەت هەیە بەپێی دۆخی خۆت چارەسەری پزیشکی گونجاو وەربگریت.

دوای داوای پەنابەری کردن،  دەبێت بەشداری بکەیت لە پشکنینی پزیشکی بۆ ئەوەی دۆخی تەندروستی خۆت باشتر بکەیت. زانیاری دەربارەی دۆخی پزیشکی بەنهێنی دەمێنێتەوە. زۆر گرنگە کە ئەگەر کێشەیەکی تەندروستیت هەیە یان دەرمانێک دەخۆیت بە پزیشکەکەتی بڵێی، بۆ ئەوەی بە زووترین کات یارمەتی وەربگریت.  

مافی یارمەتی پزیشکیت بەهیچ شێوەیەک هەڵناپەسێردرێت.

پەروەردە

منداڵ، واتە هەموو ئەو کەسانەی تەمەنیان خوار 18 ساڵە، بەپێی هەلومەرجی یەکسان لەگەڵ منداڵانی ڕۆمانیایی دەبێت بچنە دایەنگە و خوێندنگە.

بە مەبەستی یارمەتیدان بۆ یەکخستن لە خوێندنگە، منداڵان دەتوانن بەشدای پۆلەکانی زمانی ڕۆمانیایی بکەن. پەروەردە زۆر گرنگە و منداڵان دەبێت بە زووترین کات بچنە خوێندنگە. داوا لە کارمەندانی ناوەندی خۆجێی و ناوەندە ناحکوومیەکان بکە یارمەتیت بدات بۆ ئەوەی منداڵەکەت بچێتە خوێندنگە.

کار

تۆ مافی ئەوەت هەیە 3 مانگ دوای ئەوەی داوای پەنابەریت کرد لە ڕۆمانیا کار بکەیت. تۆ دەتوانیت بە هەمان شێوازی شارومەندانی ڕۆمانیایی کار بکەیت، بەو واتایە پێویستت بە پەرمانی کاری نیە.

ئەگەر تۆ لەو کاتەی کە داوای پەنابەریت کردووە بەشێوەی یاسایی نیشتەجێ بیت و کار بکەیت، ئەوا دەتوانیت بەردەوام بیت لە کارەکەت.

لە هەر دوو حاڵەت دا، دەبێت داوا لە لیژنەی لێپرسینەوەی گشتی کۆچ بکەیت بۆ ئەوەی بەڵگەیەکت بۆ دەربکەن کە نیشان بدات تۆ مافی کارکردنت لە ڕۆمانیا هەیە.