پوختە: ئەگەر پێت‌وایە پێویستت بە پاراستنی نێونەتەوەیی هەیە و مەترسی گەڕانەوەت لەسەرە، ئەوا مافی ئەوەت هەیە کە لە ڕۆمانیا داوای پەنابەری بکەیت. هەنگاوی یەکەم بۆ پاراستن، داوای پەنابەری کردنە. ئەم بەشە زانیاریت پێ‌دەدات دەربارەی ئەوەی کە چۆن داوای پەنابەری بکەیت و مەرجە کرداریەکانی ئەمانە چین.

چ کەسێک سەبارەت بە داواکەی من بڕیار دەدات؟

لە هەر شوێنێک بیت، بەپێی ئەوە، ڕێبازی جیاجیا دەگیردرێتە بەر. لەوانەیە تۆ لە لای پۆلیسی سەر سنوور، پۆلیسی ئاسایی، یان لیژنەی لێکدانەوەی گشتیی کۆچبەری داوای پەنابەری بکەیت. هەرچەند لیژنەی لێپرسینەوەی گشتیی کۆچبەری (کارگێڕی پەنابەری و یەکخستن) هەموو داواکاریەکانی پەنابەری لە ڕۆمانیا لێک‌دەداتەوە و بڕیاریان لەسەر دەدات. لەوانەیە کەسانی دیکە بە “IGI” یان “نووسینگەی کۆچ” ناوی بێنن. ئەگەر یەکەمجار پەیوەندی بە پۆلیسی سەر سنوور یان پۆلیسی ئاساییەوە بکەن، ئەوان دەسبەجێ داواکەی تۆ دەنێرن بۆ لیژنەی لێپرسینەوەی گشتیی کۆچبەری.

کە دەتوانم ببمە پەناخواز؟ کەی ڕێسای پەنابەریی دەس پێ‌دەکات؟

تۆ لەو کاتەوەی کە داوای پەنابەری دەکەیت، پەناخواز هەژمار دەکرێیت، خواستەکانی خۆت لە بەردەم دەسەڵاتدارانی شیاو دا بنووسە یان بیڵێ.

زۆر گرنگە کە دەسبەجێ پەیوەندی بە دەسەڵاتدارانی گشتیەوە بکەیت. ئەگەر هاوکاری بکەیت و ڕێنماییەکانی دەسەڵاتدارانی گشتی لەبەرچاو بگریت، ئەوا پڕۆسەی پەنابەریەکەت خێراتر دەست پێ‌دەکات.

هەرکات بتەوێت دەتوانیت پەیوەندی بکەیت بە پارێزەر، دامەزراوەی ناحکوومی (NGO، یان ONGلە ڕۆمانیا) یان یان UNHCR (کۆمیساریای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان). بۆ چاوپێکەوتنی کارامە لێرە گرتە بکە.

تکایە شوێنی خۆت هەڵبژێرە بۆ ئەوەی بتوانیت زانیاری زیاتر بەدەست بهێنیت دەربارەی ئەوە کە چۆن داوای پەنابەری بکەیت:

ەسەر خاڵی پەڕینەوەی سنوور

ئەگەر لەسەر خاڵی پەڕینەوەی سنوور بم، چۆن داوای پەنابەری بکەم؟

ئەگەر لە سەر خاڵی پەڕینەوە یان لە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی دای، نەهاتوویتە ناو ڕۆمانیا. بە نووسراو یان بە زارەکی بە پۆلیسی سەرسنوور بڵێ کە تۆ لە گەڕانەوە بۆ ماڵەوە دەترسیت و داوای “پاراستن” یان “پەنابەری” بکە. داوای پەنابەری تۆ دەنێردرێت بۆ لیژنەی لێپرسینەوی گشتیی کۆچ (GII)، دەسەڵاتی ڕۆمانی بەرپرسیاری لێکدانەوەی داواکەی تۆ یە.

لە سەر سنوور چی ڕوو دەدات؟

دوای ئەوەی کە داوای پەنابەریت کرد، دەبێت چاوەڕێ بیت ڕێگەی هاتنە ناو خاکەکەت پێ‌بدرێت و دەستت بگات بە ڕێبازی پەنابەری.

لە زۆربەی حاڵەتەکان دا، ئەفسەری لیژنەی لێپرسینەوی گشتیی کۆچ (GII) دیمانەت لەگەڵ دەکات و گوێ لە قسەکانت دەگرێت، ئەوەی کە چۆن گەیشتیتە ڕۆمانیا و هۆکاری ئەوەی کە داوای پاراستن دەکەی چیە. لەوانەیە کارمەندەکە بڕیار بدات داواکەت لێک‌ بداتەوە لە کاتێک کە تۆ سەر سنوور بمێنیتەوە، یان ڕێگەت پێ‌بدات بێیتە ناو خاکی وڵاتەکە و دەستت بە ڕێبازەکە بگات. ئەگەر کارمەندەکە ڕێگەی نەدا بێیتە ناو خاکی ئەم وڵاتەوە، ئەوا لە نێوان 3 بۆ 20 ڕۆژ لە سەر سنوور دەمێنیتەوە. ئەگەر داواکەت لە سەر سنوور ڕەت بکرێتەوە، ئەوا مافت هەیە لە ماوەی 7 ڕۆژ دوای ئاگاداربوونەوە لە بڕیاری نەرێنی، لە دادگا سکاڵا بکەیت. 

ئەو بڕیارەی کە دادگا  دەیدات، (بە زمانی ڕۆمانی: Judecătorie) بڕیاری کۆتایی دەبێت و بە هیچ چەشنێک ناگۆڕدرێت.

زۆر گرنگە کاتێک کە لەگەڵ دەسەڵاتداران قسە دەکەیت، هەتا دەکرێت ڕاستبێژانە قسە بکەیت. هەروەها زۆر گرنگە کە تەمەنت، هەلومەرج و پێداویستیەکانت بە دروستی بڵێی، بۆ ئەوەی پاڵپشتیی گونجاو و پێویست وەربگریت.

من چ مافگەلێکم هەیە؟

کاتێک کە لەسەر سنوور دای، دەتوانیت پەیوەندی بە پارێزەر، دامەزراوەی ناحکوومی یان کۆمیساریای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بکەیت . تۆ مافی یارمەتی پزیشکی و یاساییشت هەیە. تکایە دەسبەجێ دوای ئەوەی کە داوای پەنابەریت کرد، داوای ڕێنمایی و زانیاری بکە، بۆ ئەوەی ڕاوێژکاریی یاسایی و پاڵپشتیی وەربگریت. کلیک بکە لێرە بۆ پەیوەندیە کارامەکان

ئەگەر ناتەوێت داوای پەنابەری لە ڕۆمانیا بکەیت، لەوانەیە دووبارە وەرگرتنەوە یان گرێبەستی گەڕانەوەت لەگەڵ بکرێت. ئەمە بەو واتایەیە کە تۆ دەگەڕیتەوە بۆ ئەو وڵاتەی کە لە سنوورەکەیەوە هاتووی بۆ ڕۆمانیا.

لەناو وڵات

ئەگەر پێشتر لە ڕۆمانیا بووبێتم، چۆن داوای پەنابەری بکەم؟

ئەگەر پێویستت بە پاراستنی نێونەتەوەیی هەیە و مەترسی گەڕانەوەت لەسەرە، دەبێت دەسبەجێ بچیت بۆ لای دەسەڵاتداری بەرپرسیاری داواکاریەکانی لێکدانەوەی پەنابەریی لە ڕۆمانیا، کە بە لیژنەی گشتیی لێکدانەوەی کۆچ  (GII یان IGI لە ڕۆمانیا) دەناسرێت.

کلیک بکە لێرە بۆ ئەوەی شوێنی هەموو نووسینگەکانی GII / IGI پەیدا بکەیت کە دەتوانیت بەپێی شوێنی خۆت داوای پەنابەری بکەیت. هەروەها دەتوانیت ڕاستەوخ بچیت و لە شەش ناوەندی خۆجێیی نیشتەجێکردنی و ڕێبازەکانی پەناخوازی داوای پەنابەری بکەیت (ئەم  ناوەندانە لە Bucharest, Giurgiu, Timisoara, Galati, Somcuta Mare, و Radauti دان). کلیک بکە لێرە بۆ ئەوەی شوێنەکانی ئەوان پەیدا بکەیت.

هەروەها دەتوانیت داوای پەنابەری بکەیت لەلای  پۆلیسی سەر سنوور یان   پۆلیسی ئاسایی. بە نووسراو یان بە زارەکی بە دەسەڵاتداران بڵێ کە تۆ لە گەڕانەوە بۆ ماڵەوە دەترسیت و داوای یان “پەنابەری” بکە. دواتر ئەوان لیژنەی لێپرسینەوی گشتیی کۆچ (GII)، دەربارەی داواکاریەکەی تۆ ئاگادار دەکەنەوە و تۆ دەبەن بۆ نزیکترین نووسینگەی ناوچەیی. ئەگەر بەشێوەی نایاسایی بێیتە ناو وڵات و پۆلیسی سەرسنوور ڕاتبگرێت، ئەوان سەرەتا هەندێ کاری لێپرسینەوەیی و پشتڕاستکردنەوە ئەنجام دەدەن، لەانە پەنجەمۆرگرتن.

بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر لەسەر ئەوەی کە دوای داوای پەنابەریکردن چی ڕوو دەدات، لەسەر بەشەکانی دیکە کلیک بکە پڕۆسەی پەنابەریی، نیشتەجێکردن، مافەکان و پابەندبوونەکان.

ئەگەر سنوورت بە شێوەی نایاسایی بەزاندووە و ناتەوێت لە ڕۆمانیا داوای پەنابەری بکەیت، لەوانەیە  دووبارە وەرگرتن یان گرێبەستی گەڕانەوەت لەگەڵ ببەسترێت. ئەمە بەو واتایەیە کە تۆ دەگەڕیتەوە بۆ ئەو وڵاتەی کە لێیەوە هاتووی یان دەنێردرێیتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆت. لە هەر دوو حاڵەت دا دەخرێیتە ناوەندی بەندی گشتی   بۆ ئەوەی لە ڕۆمانیا دەربکریێت. 

لە ناوەندی بەندکردنی گشتیی دا

ئەگەر من لە ناوەندی بەندکردنی گشتیی دا بم، چۆن داوای پەنابەری بکەم؟

تۆ لە یەکێک لە دوو ناوەندی بەندکردنی گشتیی دای کە لیژنەی لێپرسینەوەی گشتیی کۆچ بەڕێوەی دەبات (لە Otopeni، نزیک Bucharest، یان Arad/Horia، نزیک سنووری هەنگاریا- ڕۆمانیا). تۆ لەم بەندە دای بۆ ئەوەی ئەگەر دواتر پابەندی یاساکانی نیشتمانی نەبیت، ئەوا لە ڕۆمانیا دەردەکریێت. بۆ نموونە تۆ بەشیوەی نایاسایی هاتووی، مافی مانەوەی یاساییت تەواو بووە، و پابەندی مەرجەکانی بەجێ‌هێشتنی وڵات نەبووی.

تەنانەت لە هەلومەرجەیش دا، مافی داواکردنی پەنابەریت هەیە، ئەگەر پێت‌وابێت پێویستت بە پاراستنی نێونەتەوەیی هەیە و مەترسی گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەی خۆتت لەسەرە. لەم حاڵەتە دا، بە نووسراو یان بە زارەکی بە دەسەڵاتداران بڵێ کە تۆ داوای یان “پەنابەری” دەکەیت. داواکاریەکەت دەنێردرێت بۆ فەرمانگەی بەرپرسیار لە لیژنەی لێپرسینەوی گشتیی کۆچ. بەپێی هەلومەرجەکەت، ڕێبازی جیا دەگیردرێتە بەر.

دواتر چی ڕوو دەدات؟

داوای پەنابەری کردن بەو واتایە نیە کە تۆ بەشێوە ئۆتۆماتیک لە بەندی گشتی بێیتە دەرەوە. سەرەتا، دەبێت دیمانەکە لەگەڵ کارمەندێک بکەیت. پرسیارت لێ‌دەکرێت ڕوونی بکەوە بۆچی دەترسیت لە گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەت و بۆچی داوای پەنابەریت کردووە؟

ئەگەر ئەمە یەکەمجاری داوای پەنابەریت لە ڕۆمانیا بێت، کارمەندەکە بڕیاری دەدات ئایا تۆ هۆکاری گونجاوت بۆ داوای پەنابەری هەیە یان نە.

هۆکارگەلی گونجاو کە ناتەوێت بگەڕیتەوە بۆ وڵاتەکەت: ئەگەر کارمەندەکە بڕیار بدات کە تۆ هۆکاری گونجاو و باشت بۆ داوای پەنابەری هەیە، ئەوا داواکەت لە پڕۆسەی پەنابەریی ئاسایی دا زیاتر لێک‌دەدرێتەوە و تۆ ئازاد دەکرێی و ئەگەریشی هەیە بنێردرێیت بۆ ناوەندێکی کراوە.

هیچ هۆکارێک بۆ داوای پەنابەری نەبێت: ئەگەر کارمەندەکە بڕیار بدات کە تۆ هێچ هۆکارێکت بۆ نەگەڕانەوە بۆ وڵاتەکەی خۆت نەبێت، ئەوا داواکاریەکەت لە “پڕۆسە خێرا” ڕەت دەکرێتەوە و تۆ لە ناوەندی بەندی گشتیی دا دەمێنیتەوە. مافت هەیە لە ماوەی 7 ڕۆژ دوای وەرگرتنی بڕیارەکە، دژی بڕیاری نەرێنی لە دادگا سکاڵا بکەیت.

زۆر گرنگە کاتێک کە لەگەڵ دەسەڵاتداران قسە دەکەیت، هەتا دەکرێت ڕاستبێژانە قسە بکەیت. هەروەها زۆر گرنگە کە تەمەنت، هەلومەرج و پێداویستیەکانت بە دروستی بڵێی، بۆ ئەوەی پاڵپشتیی گونجاو و پێویست وەربگریت.

کلیک بکە لەسەربەشەکانی داهاتوو بۆ ئەوە زانیاری زیاتر بەدەست بهێنیت لەسەر: پڕۆسەی ئاسایی پەنابەری و پڕۆسەی خێرای پەنابەری.

چی دەبێت، ئەگەر ئەمە یەکەم داواکردنی پەنابەری من لە ڕۆمانیا نەبێت؟

ئەگەر ئەمە یەکەمجاری داواکردنی پەنابەری تۆ لە ڕۆمانیا نیە، لەسەر ئەم بەشە کلیک بکەدەسگەیشتن بە پڕۆسەی نوێی پەنابەریی. تۆ دەتوانیت ناوەندی بەندی گشتی بەجێ بهێڵیت و بچیتە ناوەندێکی کراوە، تەنها ئەگەر دەسگەیشتن بە پڕۆسەی نوێی پەنابەری وەربگریت.

دەتوانم لە کوێ داوای یارمەتی بکەم؟

کاتێک کە تۆ لە ناوەندی بەندکردنی گشتی دا، دەتوانیت پەیوەندی بە پارێزەر، دامەزراوەی ناحکوومی (NGO، یان  ONG بە زمانی ڕۆمانی) و کۆمیساریای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بکەیت تکایە دەسبەجێ دوای ئەوەی کە داوای پەنابەریت کرد، داوای ڕێنمایی و زانیاری بکە، بۆ ئەوەی لە دواماوە و پڕۆسەگەلێک کە لە کەیسەکەی تۆ دا جێبەجێ دەکرێت تێ‌بگەیت. بۆ چاوپێکەوتنی کارامە لێرە گرتە بکە.