پوختە: ئەگەر زانیت لە خاڵی پەڕینەوەی سنووری یان لە هەر شوێنێکی لە سەر سنووری ڕۆمانیا بووی، و پێتوایە پێویستت بە پاراستنی نێونەتەوەییە، یان مەترسی گەڕانەوەت لەسەر، ئەوا مافت هەیە داوای پەنابەری لە ڕۆمانیا بکەیت.
ئایا دەتوانم داوای پەنابەری بکەم لە کاتێک کە بە نایاسایی سنوورم بەزاندووە؟
بەڵێ. هەموو کەسێک مافی داواکردنی پەنابەری هەیە، چ ئەو کەسانەی بە یاسایی هاتوون یان نایاسایی (بەو واتاییە بەڵگەی گونجاویان نەبێت).
لە چ هەلومەرجێک دا پاراستن وەردەگرم؟
ئەگەر هەست دەکەی لە وڵاتەکەی خۆت لێپێچینەوەت لێدەکەن، یان لەم شتە دەترسیت و بە هۆکارگەلی ڕەگەز، ئایینی، قەومیی، گرووپی کۆمەڵایەتی، یان بیروباوەڕی سیاسی ناتوانیت بگەڕیتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی، دەتوانێت وەک پەنابەرێک بناسرێیت.
ئەگەر پێتوایە لەبەر مەترسی جیددی/خەتەر بەهۆی شەڕ، ئەشکەنجە ڕەفتاری نامرۆڤانە و شۆڤێنی یان سزادان ناتوانیت بگەڕیتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆت، ئەوا پاراستنی تەواوکەرت پێدەدرێت.
لە سەر سنوور چۆن داوای پەنابەری بکەم؟
ئەگەر پێتوایە تۆ لە یەکێک لەم هەلومەرجانەی سەرەوە دای و دەتەوێت داوای پاراستن لە ڕۆمانیا بکەیت، بە نووسراو یان بە زارەکی بە پۆلیسی سەرسنوور بڵێ کە تۆ لە گەڕانەوە بۆ ماڵەوە دەترسیت و داوای “پاراستن” یان “پەنابەری” بکە. دوای ئەوەی کە لە ڕۆمانیا داوای پەنابەریت کە، ئەوا ناتوانرێت بتگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکەت هەتا پڕۆسەی پەنابەریەکەت یەکلایی نەبێتەوە.