پوختە: ئەگەر سەرچاوەی داهاتت نیە، ئەوا شوێنی نیشتەجێکردن لە ناوەندی ناوچە تایبەت بە پەناخوازان وەردەگریت. ئەم بەشە وردەکاری هەنگاوە تایبەتەکان نیشان دەدات کە تۆ دوای گەیشتن بە ناوەندی خۆجێی دەیانگریتە پیش (ئەو شتانەی کە تۆ وەریدەگریت، هاوژوورەکان، و خزمەتە بەردەستەکان، هتد).

دوای ئەوەی کە گەیشتمە ناوەندی ناوچەیی چی ڕوو دەدات؟ هەنگاوەکانی دواتر چین؟

لە کاتی گەیشتن بە ناوەندی ناوچەیی، فەرمانبەران لە کاتی هاتنەناوە دا خۆت و جانتاکەت دەپشکنن. ڕێگە نادرێت بێیتە ناو ناوەندەکە ئەگەر شتی مەترسیدار، ئەلکهۆل یان دەرمانی هۆشبەرت پێ‌بێت. تۆ  لە ڕێسا ناوخۆییەکانی ناوەندەکە ئاگادار دەکرێیتەوە و کۆپیەک لەمە وەردەگریت. بەڵگەیەک واژۆ دەکەیت کە ئەم ماف و ئەرکانە لە ماوەی مانەوە لە ناوەندەکە پەسەند دەکەیت (ئەو شتەی کە ڕێگەت پێ‌دەدرێت ئەنجامی بدەیت و ئەوەی کە ڕێگەت پێ‌نادرێت). ئەم ڕێسایانە بۆ دڵنیابوون لە بێمەترسی‌بوونی تۆیە، نەک سنووردارکردنت!

دەسبەجێ دوای نێشتەجێکردن دەبێت پشکنینی پزیشکی ئەنجام بدەیت، بۆ ئەوەی دۆخی تەندروستی خۆت باشتر بکەیت. ئەگەر نەخۆشیەکی جیددی/درێژخایەنت هەیە، یان ئەگەر پێویستت بە ڕەچاوکردنی چارەسەرکردنێکی پزیشکی هەیە، بە پزیشکەکەت بڵێ. هەر ناوەندێک ژوورێکی پزیشکی هەیە کە دەتوانیت بچیت و لەوێ داوای یارمەتی بکەیت، ئەگەر هەرچەشنە کێشەیەکی تەندروستیت هەبێت.

ئایا بە تەنها لە ژوورەکە دەبم؟

تۆ لەگەڵ پەناخوازانی دیکە نیشتەجێ دەکرێیت، یەکیەتی خێزانی، بەرگەنەگی، ڕەگەز و تایبەتمەندیەکانی دیکە لە بەرچاو دەگیردرێت. 

چ شتگەلێک لە ناوەندەکە وەردەگرم؟

تۆ کەلوپەلی بەکارهێنانی ڕۆژانە وەردەگریت (تەختی خەو، بەتانی-  لە وەرزی سەرما دا دەتوانیت داوای بەتانی زیاتر بکەیت، سەرین، خاولی، دەفر، هتد). هەندێک لە شتەکان لە ناوەندەکە دەست دەکەون (بۆ نموونە: قاولەمە، زۆپا) کە لەگەڵ دانیشتوانی دیکە دا هاوبەش دەکرێت). ئاگاداری ئەو شتانە کە وەریدەگریت و بەخاوێنی ڕایانبگرە. دەبێت کاتێک کە ناوەندەکە چۆڵ دەکەیت، هەموو ئەم شتانە بگەڕێنیتەوە.

هەروەها کاتێک کە یەکەمجار دیتە ناو ناوەندەکە و مانگێک جارێک بەرهەمی پاکژی تاکەکەسی وەردەگریت (هەویری دان، سابوون، بەرهەمە چاودێری تایبەت، تاییت هتد). دەتوانیت بە لە بەرچاوگرتنی ئەو خشتەی کە دیاری کراوە، جلەکانت لە ناو ماشینی جلشۆری ناوەندەکە بشۆریت.

چ خزمەتگەلێک لە ناوەندەکە دا هەیە؟

تۆ چەندین خزمەت وەردەگریت. دامەزراوە ناحکوومیەکان (NGO، یان  ONG بە زمانی ڕۆمانی) کە لە ناوەندەکەن ڕاوێژکاری و یارمەتیی یاسایی، کۆمەڵایەتیی و دەروونناسی پێشکەش دەکەن. هەروەها ئەوان پۆلەکانی خوێندنی زمانی ڕۆمانی  و چالاکیی دیکەی فەرهەنگی و تواناکردنەوە ڕێک‌دەخەن. مەترسە لەوەی کە  بۆ وەرگرتنی زانیاری و یارمەتی داوا لە  NGO یان دەسەڵاتداران بکەیت.

هەروەها تۆ دەستت بە یارمەتی پزیشکی و ئیمکاناتی پاکژی دەگات. چێشتخانەیەک هەیە کە تۆ دەبێت لەوێ خواردنی خۆت ساز بکەیت. بەپێی هەر ناوەند، تۆ لە ئیمکاناتی تایبەت کەڵک وەردەگریت، وەک ژووری حەوانەوە، ژووری دۆعا و نوێژ، هۆڵی وەرزش، زەوینی یاری دەرەوە، ژوورێکی تایبەت و زەوینێکی یاری تایبەت بە منداڵان. ناوەندەکە دەبێتە ماڵی تۆ بۆ ماوەیەکی کورت و تۆ دەتوانیت مێوانت هەبێت، پاکێج وەربگریت، و لە چالاکیە فەرهەنگی و ئایینیەکان و چالاکیگەلی هاوشێوە دا بەشداری بکەیت.

ڕێساکانی ناوەندەکە چین؟

دەبێت پابەندی ڕێسا ناوخۆییەکانی ناوەندەکە بیت، کە لیستێکی تەواوی دەتوانیت لێرە بدۆزیتەوە. هەروەها تۆ لەگەڵ کەسانی دیکە لە ناوەندەکە دەبیت، هەندێ ڕێسای تایبەت هەن کە دەبێت ڕێزیان لێ‌بگریت.

  • دەنگەدەنگ و قەرەباڵغی ساز مەکە، لەگەڵ کەسانی دیکەی ناو ناوەند بە ڕێزەوە ڕەفتار بکە، و لەگەڵ کارمەندانی ناوەندەکە، نوێنەرەکانی دامەزراوە ناحکوومیەکان و پەناخوازانی دیکە بە گرژی هەڵسوکەت مەکە.
  • لە ناو بیناکە دا جگەرە مەکێشە، ئەلکهۆل و ماددەی هۆشبەر مەخۆ؛
  • ڕێز لە خشتەی ڕۆژانە بگرە و تەنها لە نێوان کاتژمێر 06:00-22:00 لە دەرەوەی ناوەندەکە بە. ئەگەر دەتەوێت بۆ ماوەیەکی زیاتر لە دەرەوەی ناوەندەکە بیت یان دوای کاتژمێر 22:00 بگەڕیتەوە، ئەوا داوای مۆڵەت لە بەڕێوەبەری ناوەندەکە بکە. تکایە ئاگادار بە کە ئەگەر بەبێ مۆڵەت بۆ ماوەی زیاتر لە 3 ڕۆژ ناوەندەکە بەجێ بهێڵیت، ئەوا دەردەکرێیت.
  • بە وردبینیەوە کەلوپەل و ئیمکاناتی ناوەندەکە بەکار بهێنە؛
  • ڕێز لە ڕێسای کەسەکان و پاکژی گشتیی بگرە، و شوێنە گشتیەکان و ژوورەکەت خاوێن ڕابگرە. وەبیری بهێنەوە کە ئەرکی تۆ خاوێن‌ڕاگرتنە. 

ئەگەر هەر کێشەیەکت هەیە، لەوانە لەگەڵ پەناخوازانی دیکە، هانت دەدەین بۆ ئەوەی لەگەڵ کارمەندان یان بەڕێوەبەری ناوەندی ناوچەیی قسە بکەیت. هەروەها دەتوانیت داوای زانیاری و ڕاوێژکاری لەو NGOـانە بکەیت کە لە ناوەندەکە کار دەکەن. ئەوان لەوێن بۆ ئەوەی یارمەتی تۆ بدەن! 

ئایا بۆ پێشێلکردنی ڕێساکانی لە ناوەندەکە سزا دەدرێم؟

ئەرێ! ڕێزنەگرتن لە ڕێساکانی ناوەندی ناوچەیی دەرئەنجامی خراپ دەبێت. بەپێی ئەو ڕێسایەی کە تۆ پێشێلی دەکەیت، لیژنەی لێپرسینەوەی گشتیی کۆچ لەوانەیە ئەم سزایانەی خوارەوە بدات:

  • هۆشدارێکی زارەکی بدات؛
  • هۆشدارێکی نووسراو بدات؛
  • لەنێوان یەک بۆ سێ مانگ بڕی یارمەتی دارایی 6 لێی/ڕۆژ دوا بخات.
  • بەشێوەی کاتی یان هەمیشەیی لە ناوەندی وەرگرتن دەربکرێیت.

تۆ مافت هەیە دژ بەم سزایانە گازندە بکەیت. ئەگەر خۆت لەم حاڵەتە دا دی، پەیوەندی بە NGOـیەک بکە بۆ ئەوەی بزانیت چی بکەیت.