لە هەلومەرجی تایبەت دا لیژنەی لێپرسینەوەی گشتی کۆچ (GII، یان IGI لە ڕۆمانیا) دەتوانیت ئازادی جووڵاندنەکانی تۆ سنووردار بکات، تەنانەت ئەگەر تۆ پەناخوازێکیش بیت.

کەی/بۆچی ئەمە ڕوو دەدات؟

  1. چونکە GII پێویستی بە سەلماندنی بەڵگەی تەئیدکراوت هەیە،
  2. چونکە GII پێویستی بەوەیە دڵنیا ببێت لەوەی کە دەتوانن دیمانەی سەرەتایی یان دیمانەی پەنابەری ئەنجام بدەن.
  3. لە بەر هۆکاری ئەمنیەتی.

ئەم قەدەغەکردنانە چین؟

ئەم سنوورانە بریتین لە:

  • پابەندبوونەکانی تۆ بۆ چوون بۆ نووسینگەی کۆچ لە ڕۆژە تایبەتەکان، کە دەسەڵاتداران لەمبارەوە ئاگادارت دەکەنەوە؛ یان
  • ناچارکردنی تۆ بۆ ژیان لە ناوەندێکی تایبەتی ناوچەیی و بەبێ ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەر ناوەندەکە بەجێ نەهێڵیت.
  • ئێوە دەبێت لە ناوچەیەکی داخراو دا، کە تۆ نەتوانیت بەجێی بهێڵیت (لانیکەم بۆ 60 ڕۆژ). ئەم شوێنانە پێیان دەوترێت “ناوچە داخراوگەلێک کە بە تایبەت ئامادە کراون” و لە ناوەندەکانی ناوچەیی هەڵکەوتوون.

ئەم پێوەرە سنوورێکی کاتی لە بەردەم ئازانی جووڵاندن. تۆ دەتوانیت دژی ئەو بڕیارانەی کە بۆ تۆ دەرکراون سکاڵا بکەیت.

ڕێسای دووبلین-سنوورەکان و بەندکردن:

  • ئەگەر ئێستا لە ڕۆمانیا دای و بڕیار دراوە کە وڵاتێکی دیکەی ئەورووپی بەرپرسیاری لێکدانەوەی دۆخی پەناخوازی تۆیە، ئەوا تۆ دەنێردرێیت  بۆ ئەوێ.
  • لیژنەی لێپرسینەوەی گشتی کۆچ  دەتوانێت بە ڕوانین بە متمانە لە گواستنەوەی تۆ سنوورداری تایبەت جێبەجێ بکات.

ئەم قەدەغەکردنانە چین؟

  • پابەندبوونەکانی تۆ بۆ چوون بۆ نووسینگەی کۆچ لە ڕۆژە تایبەتەکان، کە دەسەڵاتداران لەمبارەوە ئاگادارت دەکەنەوە؛ یان
  • ناچارکردنی تۆ بۆ ژیان لە ناوەندێکی تایبەتی ناوچەیی و بەبێ ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەر ناوەندەکە بەجێ نەهێڵیت.

لە حاڵەتی ئاوارتە دا، دەسەڵاتداران لەوانەیە ئەوەیش لە بەرچاو بگرن لە مەترسی جیددی هەڵهاتن دا بیت، بەو واتایە کە تۆ هەوڵ بدەی هەڵبیت و خۆت ببوێریت لەوەی کە بنێردرێت بۆ وڵاتێکی ناوچەی دووبلین. لەم حاڵەتە دا، دەسەڵاتداران لەوانەیە بڕیار بدەن تۆ لە ناوەندێکی داخراو دا دەسبەسەر بکەن، کە پێی دەوترێت ناوەندی بەندی گشتیی، هەتا کاتێک کە تۆ دەگوازیتەوە بۆ وڵاتێکی دیکەی ناوچەی دووبلین.

کێ ئەم پێوەرانە لە بەرچاو دەگرێت؟

لیژنەی لێپرسینەوی گشتیی کۆچ ئەم پێوەرانە جێبەجێ دەکات.

بریاری نیشتەجێکردنی تۆ لە ناوچەیەکی داخراو یان بەندی گشتی/ناوەندی دەسبەسەرکردن لە لایەن پارێزەری گشتیی/یان دادگا دەردەکرێت.

ئایا ئەمانە پێوەری کۆتایی؟ ئایا دەتوانم دژ بەوان گازندە بکەم؟

نەخێر، ئەم پێوەرانە کاتی و دەتوانیت دژیان سکاڵا بکەیت.

مافەکانی تۆ چین؟

تکایە وەبیری بهێنەوە کە تۆ هەندێ ماف و ئەرکت لەم هەلومەرجانە دا هەیە:

  • مافی ڕاوێژکاریی یاسایی بەلاش و زانیاری‌وەرگرتن
  • مافی سکاڵاکردن دژە بە ناچارکردن بە ژیان لە ناوەندی تایبەتی ناوچەیی، بڕیاری نیشتەجێکردن لە “شوێنێکی داخراو کە بە تایبەت ئامادە کراوە” یان لە ناوەندی بەندکردنی گشتی.
  • مافی پەیوەندیکردن بە پارێزەر، دامەزراوەی ناحکوومی (NGO، یان ONGلە ڕۆمانیا) یان یان UNHCR (کۆمیساریای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان).