پوختە: ئەم بەشە جۆرەکانی هاتن بۆ ڕۆمانیا باس دەکات، ڕێبازگەلێک کە بەپێی ئەوەی کە چۆن هاتوویتە ناو وڵات دەگیردرێتە بەر، و تۆ چ بژاردەیەکت هەیە.

تۆ بە یەکێک لەم شێوازانەی خوارەوە هاتووی بۆ ڕۆمانیا:

هاتنە ناو وڵات بەشێوەی یاسایی – کاتێکە کە تۆ بەڵگەی پێویست (ڤیزە، پاسپۆرت/ بەڵگەی سەفەرت) هەیە و پابەند بووی بە چۆنیەتی هاتن بۆ ڕۆمانیا.

ئەگەر بەشێوەی یاسایی هاتوو، تکایە دڵنیا ببە کە بەڵگەکانت (پاسپۆرت، ڤیزا) بەرلە تەواوبوونی ماوەی کارپێکردنیان نوێ کراوەتەوە. دەنا، وەک کەسێک نیشتەجێ دەکرێیت کە نایاسایی هاتووەتە ڕۆمانیا

هاتنە ناو وڵات بەشێوەی نایاسایی – کاتێکە کە تۆ بەڵگەی پێویستت نیە و سنوورت بە شێوی نایاسایی بەزاندووە یان هەوڵت داوە بە شێوەی نایاسایی بێیت بۆ ڕۆمانیا. ڕێبازگەلی جیاجیا هەن کە دەگیردرێنە بەر یان لەوانەیە بۆ تۆ بشێن.

ئایا من لەبەر ئەوەی سنوورم بە نایاسایی بەزاندووە سزا دەدرێم؟

سنووربەزاندنی نایاسایی لە ڕۆمانیا لەوانەیە بەپێی هەلومەرج سزا بدرێت.

ئایا دەگەڕێندرێمەوە بۆ وڵاتەکەم؟

بەبێ گوێدان بەوەی کە چۆن هاتووی بۆ ڕۆمانیا،  ئەگەر پێت‌وایە پێویستت بە پاراستنی نێونەتەوەییە، یان مەترسی گەڕانەوەت لەسەر، ئەوا مافت هەیە داوای پەنابەری بکەیت. دوای ئەوەی کە لە ڕۆمانیا داوای پەنابەریت کە، ئەوا ناتوانرێت بتگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکەت هەتا پڕۆسەی پەنابەریەکەت یەکلایی نەبێتەوە. دەسەڵاتدارانی ڕۆمانی لەژێر ناوی لیژنەی لێکدانەوەی گشتیی کۆچبەری (GII, یان IGI ـی ڕۆمانی) بەرپرسیارە لە لێکدانەوەی داوای پەنابەریەکەی تۆ.

چیم بەسەر دێت ئەگەر بە نایاسایی سنوورم بەزاندبێت؟

ئەگەر داوای پەنابەری بکەیت، ئەو ڕاستیەی کە تۆ نایاسایی هاتووی هیچ کاریگەری ناکاتە سەر ئەنجامی پڕۆسەکە. بەچەشنێکی دیکە، داوای پەنابەری تۆ ڕەت ناکرێتەوە، لەبەر ئەوەی کە تۆ بەڵگەی سەفەری یاساییت پێ‌نەبووە.  

ئەگەر سنوورت بە شێوەی نایاسایی بەزاندووە و ناتەوێت لە ڕۆمانیا داوای پەنابەری بکەیت، لەوانەیە  گرێبەستی دووبارە وەرگرتن یان گەڕانەوەت لەگەڵ ببەسترێت. ئەمە بەو واتایەیە کە تۆ دەگەڕیتەوە بۆ ئەو وڵاتەی کە لێیەوە هاتووی یان دەنێردرێیتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆت.

ئەگەر ناتەوێت داوای پەنابەری لە ڕۆمانیا بکەیت و بەڵگەی یاساییشت بۆ مانەوەی لەوێ نیە، بە ئەگەری زۆرەوە ناچار بکرێیت بگەڕێندریتەوە بۆ وڵاتەکەت.

لە هەر دوو حاڵەت دا دەخرێیتە ناوەندی بەندی گشتی بۆ ئەوەی لە ڕۆمانیا دەربکریێت.

دەبێت دوای تێپەڕبوون لە سنووری ڕۆمانیا چی بکەم؟

تکایە دەسبەجێ سەردانی دامەزراوە گشتیەکان بکەن، دەنا مانەوەکەت لە ڕۆمانیا نایاسایی دەبێت و لەوانەیە بگەڕێندریتەوە بۆ وڵاتەکەت. ئەگەر تۆ ڕێنماییەکان دەسەڵاتدارانی گشتی لەبەرچاو بگریت، ئەوا پڕۆسەی پەنابەریەکەت خێراتر دەست پێ‌دەکات.

دەتوانیت لەسەر ئەم بەشانە، دەربارەی داوای پەنابەری لە سنوور و ڕێساکانی پەنابەری زانیاری زیاتر بەدەست بهێنیت.